ماوەی ٥ ڕۆژە چالاکێکی کورد بێ سەروشوێنە

0
603

 ڕۆژی کورد: بە پێی هەواڵی”ماف نیوز”، ناسر وەیسی چالاكی پێشووی سیاسی و خەڵكی شاری سنە كە لە هەرێمی كوردستان خەریكی كار كردن بوو، دوای گەڕانەوە بۆ ئێران بێ سەروشوێن بووە و چارەنووسی نادیارە.

 ناسر وەیسی لە ماوەی  ٥ رۆژ لەوەپێشەوە بێ سەروشوێنە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

دەگوترێ، وەیسی ٥ رۆژ لەوەپێش لە شاری مەریوانەوە پەیوەندی بە بنەماڵەكەیەوە گرتووە و گووتوویەتی تا چەند كاتژمێری تر دەگاتەوە لای بنەماڵەكەی بەڵام لەو كاتەوە تا ئێستا و پاش تێپەڕبوونی ٥ ڕۆژ ، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنوسی لەبەردەستدا نیە.

ناسر وەیسی ٣٠ ساڵ تەمەن و خەڵكی شاری سنە، ٧ مانگ لەوەپێش بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەكێك لە حیزبە كوردیەكانی دژبەری ڕژیم، لەلایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و ماوەی ٢ مانگ لە ژوورە تاكەكەسیەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر بووە و دواتر بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد كرا.

لە ماوەی ڕابردوودا دەستبەسەرکردنی چالاکانی مەدەنی و سیاسی لە کوردستانی ڕٶژهەلآت پەرەی سەندووە و دەگوترێ ١٩ کەسیش لە شاری پیرانشار دەستبسەر کراون و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسیان لەبەردەستدا نیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت