چالاکێکی سیاسی لە سونقر ـی کولیایی لە پاریزگای کرماشان لەلایەن سپاوە دەست بەسەر کرا

0
988

ڕۆژی کورد: عەلی حەسەن شەمایلی یەکێک لە چاکانی سیاسی و ڕیفۆرمخوازی سونقر ـی کولیایی لە پاریزگای کرماشان، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی لە شارستانی سونقر، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای ڕەژیمەوە لە ماڵی خۆیدا دەست بەسەر کراوە.

عەلی حەسەن شەمایلی مامۆستای کۆمەڵناسی و یەکێک لەو چالاکانەیە کە چەندین بابەتی ڕەخنەیی لە حکومەت و بەتایبەتی بەرەی تووندئاژۆی ڕەژیم نووسیوە و هەر بۆیەش لە ناوچەی سونقور و لە کرماشان ناسراوە.

سۆهراب کەریمی، چالاکی سیاسی لەو بارەوە بە ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند کە عەلی حەسەن شەمایلی، لەو دواییانە بابەتێکی لەسەر خۆتێهەڵقوتاندن و سەرەڕۆیی سپای پاسداران لە سووریە بڵاو کردۆتەوە، پێدەچی هۆاکری دەست بەسەرکرانیشی هەر ئەوە بێ.

شایانی ئاماژەیە ئەو چالاکە سیاسیی تا ئیستا چەندین کەرەتی تر لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕەژیمەوە دەست بەسەر کراوە.

سۆهراب کەریمی هەروەها گوتیشی: “بەپێی زانیارییەکان هەمان ڕۆژی دووشەممە و دوای دەست بەسەری، ڕاگواستراوە بۆ حیفازەتی ئیتلاعاتی سپا لە کرماشان و ڕۆژی پێنج شەممە ڕاگواستراوە  بەندیخانەی سونقوری کولیایی.

دەگوترێ کە ئەو چالاکە سیاسییە کوردە پاش سێ رۆژ مانەوە و لێپرسینەوە لە گرتووخانەی حیفازەت ئیتلاعەتی سوپای پاسدارانی رژیمی ئیسلامی لە کرماشان، رەوانەی زیندانی دیزڵ‌ئاباد لەو شارە کراوە.

ئەو چالاکە سیاسییە کوردەی خەڵکی کرماشان بەهۆی رەخنەی توند لە دۆخی خراپی ئابووری و سیاسی لە کوردستان و نووسینی وتاری رەخنەگرانە لەو پەیونەدییەدا، دەستبەسەر کراوە.

عەلی حەسەن شمایلی کە مانگی رێبەندانی ساڵی ١٣٨٨ بە تۆمەتی هەوڵدان دژی تەناهیی رژیم دەستبەسەر و دواتر بە دانانی ١٠٠ ملێۆن تمەن بارمتە ئازادکرابوو، نەخۆشیی دڵی هەیە و لە ماوەی چەند حەفتەی رابردوودا نەشتەرگەریی دڵی بۆ کرابوو.

ئەو مامۆستایەی قوتابخانەکانی کرماشان چەند رۆژ پێش ئێستا وتارێکی سەبارەت بە رۆڵی سەرکەوتکارانەی سوپای پاسداران و حیزبوڵڵای لوبنان لە سووریا بڵاو کردبوویەوە.

شمایلی ساڵی رابردووش پاش ئەوەی مامۆستایەکی خانە نشین‌کراوی تەمەن ٦٠ ساڵەی کورد بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەر بڕین بە دۆخی خراپی ژیان و ئابووریی کوردستان و مامۆستایان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، ئێرانی بە جەهەنەم ناوبردبوو.

شایانی ئاماژەیە کە شەمایلی نەخۆشی دڵی هەیە و لە چەند مانگی ڕابردوودا نەشتەرگەری دڵی کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت