مەریوان: چالاکیکی ئەم شارە بۆ جاری دووهەم دەست بەسەر کرا

0
597

ڕۆژی کورد:  بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، ڕۆژی سێ شەممە، ١ پووشپەڕ، كاتژمێر ٥ ئێوارە، موزەفەر ساڵحی نیا چالاكی كرێكاری کورد و لە ئەندامانی هەیئەت مودیرەی ئیتحادیەی ئازادی كرێكارانی ئێران لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتیەكانەوە لە شاری سنە دەستگیر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە.

جێگای ئاماژەیە، تا بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ هەاڵێك لە چارەنووسی ئەم چالاكە كرێكاریە لە دەست دانییە.

لە لایەکی ترەوە، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە  ڕۆژی چوارشەممە، ٢ پووشپەڕ، نەجمەدین فەرەجی خەڵكی گوندی “لەنجاوای” سەر بە شاری مەریوان لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتیەكانەوە دەست بەسەر و بۆ ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی مەریوان ڕاگواستراوە.

جێگای ئاماژەیە، ئەم چالاكە كوردە ساڵێ ١٣٨٤یش بە ساڵێك زیندانی تەعزیری مەحكوم كرابوو كە دوای ناڕەزایەتی دەربڕین لە دادگای پێداچوونەوە حوكمەكەی بۆ ساڵێك و سێ مانگ زیاد كرا.

موزەفەر ساڵحی نیا چالاكی كرێكاری کورد و لە ئەندامانی هەیئەت مودیرەی ئیتحادیەی ئازادی كرێكارانی ئێران لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتیەكانەوە لە شاری سنە دەستگیر كرا

پێویست بە ئاماژەیە کە  ڕۆژی شەممە ٢٢ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، گەنجێکی کوردی خەڵکی شاردێی “نێ” ـی سەر بە شاری مەریوان کە لە شاری خوڕڕەم ئاوا سەرباز بووە، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمەوە دەست بەسەر کراو.

لەلایەکی ترەوە عەلی حەسەن شەمایلی یەکێک لە چاکانی سیاسی و ڕیفۆرمخوازی سونقر ـی کولیایی لە پاریزگای کرماشان، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی لە شارستانی سونقر، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای ڕەژیمەوە لە ماڵی خۆیدا دەست بەسەر کراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت