چالاکێکی کوردی یارسان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا

0
588

ڕۆژی کورد: بە پێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی، چالاکێکی کوردی یارسان بەناوی “سیاوەش کولیایی” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی باژێڕی تاکستان ـی سەر بە پارێزگای قەزوێن، دەستبەسەر کراوە.

ئەو چالاکە کوردە یارسانیە بە هۆی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی سێهەمین ساڵڤەگەڕی ئاگر لە جەستەی خۆ بەردانی محەممەد قەنبەری، دەستبەسەر کراوە.

لە کاتی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکەدا، مەئمووران و هێزەکانی ڕژیم هەوڵێکی زۆریان دا تا بڵاوە بە ئامادەبووانی ڕێوڕەسمەکە بکەن بەڵام کوردانی یارسان کۆڵیان نەدا و ڕێوڕەسمەکەیان گەرموگوڕتر لە پێشوو بەڕێوەبرد.

سیاوەش کولیایی چەند کاتژمێر دوای دەستبەسەر کرانەکەی، بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە بەڵام پێی گوتراوە کە سبەی پێنج شەممە 21ی گەلاوێژ دەبێ لە دادگا ئامادە بێت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.