چالاکێکی مەدەنیی کورد بە دوو ساڵ زیندان حوکم درا

0
680

دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، سزای دوو ساڵ زیندانی‌تەعزیری بە سەر چالاکێکی سیاسی _مەدەنی خەڵکی شاری مەهابادا سەپاند.
فایەق‌چیرە، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری سزا درا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چالاکە مەدەنیە کوردە، ٢٨ی بانەمەڕ لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی شاری مەهاباد بە تۆمەتی” بەشداری کردن لە کۆبوونەوە نارەزایەتییەکانی خەڵکی مەهاباد لە پشتیوانی خەڵکی کۆبانێ، تێکدانی بیروڕای گشتی و پروپاگەندە دژی نیزام” دادگایی کرا و بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، فایەق چیرە ماوەیەک لەمەوبەر لەلایەن دادگاوە حوکمی زیندانییەکەی پێ راگەیندراوە.

دەزگا قەزاییەکان ماوەی ١٠ رۆژ مۆڵەتیان بەو چالاکە مەدەنیە کوردە داوە کەبۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکە، خۆی بە زیندانی ناوەندی شاری مەهاباد بناسێنێت.

٥ی رەشەممەی ١٣٩٣، فایەق‌چیرە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەهابادەوە دەستبەسەر و رەوانە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ کرا و داوی ٥٠ رۆژ دەستبەسەری بە دانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بەرێوەبەری ” کۆمپانیای گواستنەوە و گەیاندن” بووە.
هه‌روه‌ها
چارەنووسی دەستبەسەرکراونی شاری مەهاباد و یەک لەوان “ئومید دەباخچی موکری” پاش تێپەڕینی دوو مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنیاندا نادیارە.
پاش مەرگی فەریناز خوسرەوانی و ناڕەزایەتی دەربڕینی هاوڵاتیانی شاری مەهاباد بەو مەرگە گوماناوییە، ژمارەیەک خۆپیشاندەردەستبەسەر کران و لەناو خۆپیشاندەرەکاندا برینداریش هەبوو کە دواتر یەکێک لەبریندارەکان گیانی لەدەست دا.

ئومید دەباخچی موکری کارناس و ئەندازیاری کامپیۆتێر و خەڵکی مەهاباد شوناسی یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانە کە هەتا ئێستا سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی چارەنووسی روون نیە.

مانگی بانەمەڕ و لەکاتی ناڕەزایەتییەکانی شاری مەهاباد هێزە ئەمنیەتییەکان چووبوونە ماڵی ئومید دەباخچی و پاش دەستبەسەرکردنی، دەستیان بەسەر کەلوپەلی شەخسی ئەو هاووڵاتییەشدا گرتبوو.

کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی دەباخچی بە ئاژانسی کوردپای راگەیەند، هەتا ئێستا بە بەردەوامی بنەماڵەی ئومید سەردانی ناوەندە ئەمنیەتییەکانی شاری “مەهاباد و ورمێ”یان کردووە، بەڵام هیچ ولامێکیان دەست نەکەوتووەتەوە.

پێشتریش بنەماڵەی ئومید دەباخچی و دۆستەکانی باسیان لەوە کردبوو کە ئەو خوێندکارە کوردە هیچ رۆڵێکی لە خۆپیشاندانەکاندا نەبووە و بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکانیشدا نەکردووە.

بەپێی دوایین هەواڵ و راپۆرتەکان، لە ناڕەزایەتییەکانی شاری مەهاباد، زیاتر لە ١٥٠ کەس لە خۆپیشاندانەکاندا دەستبەسەر کران کە دواتر بۆ ئازاد کردنی چەند کەسێکیان داوای بارمتەی ٥٠ ملیۆن تمەنیان لێکرابوو.

رێکەوتی ١٧ی بانەمەڕ، هاووڵاتیانی مەهابادی بەنیشانەی ناڕەزایەتی بە مەرگی گوماناوایی فەریناز خوسرەوانی لە بەرانبەر هۆتێل تارا کۆبوونەوە و کۆبوونەوەکە توندوتیژی هێزە حکوومەتییەکانی لێ کەوتەوە.

لە هێرشی هێزە حکوومەتییەکاندا خوێندکارێکی کورد بەناوی ئاکام تەلاج بریندار کرا و رێکەوتی ٨ی پووشپەڕ پاش ٥٣ رۆژ بەربەرەکانی لەگەڵ مەرگ گیانی لەدەست دا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.