چالاکێکی کرێکاری بە ناچاری زێدی خۆی جێهێشت

0
624

ڕۆژی کورد:  بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە بەشی هەواڵی ناوەندی ڕۆژی کورد، چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “سەلاحەدین مالک تومەتەری” بە هۆی گوشاری هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم، بەناچاوی وڵاتی بەرەو هەندەران بەجێهێشتووە.

ئەو چالاکە کرێکارییە کوردە کە خاوەنی کارگەی بەرهەمهێنانی موبڵمان لە شاری مهاباد بووە لە وتووێژێکی تەلەفوونی لەگەڵ ڕۆژی کورد ڕایگەیاند: “من بە تاوانی کۆبوونەوە لە بەردەم فەرمانگەی کاری شارستانی مەهاباد،ڕێکەوتی ١٨ جۆزەردانی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرام”.

تووتمەیی ڕێکەوتی ٢٤ی پووشپەڕی ئەمساڵ و لە ژیر گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم ناچار وڵاتی بەرەو هەندەران بەجێ هێشتووە.

ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بە گوشارەکانی ڕژیم لەسەر بنەماڵەی دا و گوتی: “ئێستا بنەماڵەکەی لە ژێر زەخت و گوشاری هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دایه و بنەماڵەکەی بە دانی بارمتە “سەلاحەدین”یان لە زیندان ئازاد کردووە.

ئەو چالاکە کرێکارییە سەبارەت بە ڕەوشی کرێکاران لە شاری مەهەباد گوتی: کرێکارانی شاری مەهاباد سەرەڕایی کەمی کار و تێچووی زۆری بژیوی ژیان و مەعیشەتی ڕەوشیان باش نیە و کرێکارانی کشت و سەنعەتی شاری مەهاباد ماوەی نزیک بە ٩ مانگە پارەیان وەر نەگرتووە و بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە بەردەرکی ئیدارەی کشت و سنعەتی شاری مەهاباد چادەریان هەڵداوە و مانیان گرتووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت