کاسێتی گوڵه‌کان ئاویه‌ر له‌ سنه‌ ڕوونوێنی ده‌کرێت.

0
30

ڕۆژی هه‌ینی له‌ کاستی “گوڵه‌کان ئاویه‌ر” له‌ سنه‌ ڕوونوێنی ده‌کرێت.

ڕۆژی کورد: له‌م کاسته‌ شیعره‌کانی ۳ مامۆستای ناسراوی کوردی ڕۆژهه‌ڵات به‌ ناوی “ناسر ڕۆشن”، “عه‌بدولغه‌فار واره‌سته‌گان” و “هاشم شاوه‌یشی” وتراوه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ کاستی گوڵه‌کان ئاویه‌ر هونه‌رمه‌ندان “مه‌زهه‌ر خالقی”، “عه‌باس که‌مه‌ندی”، “سه‌ی عه‌لی ئه‌سغه‌ر کوردستانی”، “عه‌لائه‌دین باباشه‌هابی”، “غوڵامعه‌لی ڕومی”، “حکمه‌ت نه‌وبه‌ری”، “محه‌مه‌د عه‌له‌وی”، “مه‌هدی حوجه‌تسادات”، ” نه‌بی خه‌لیقی”، “به‌هادین نه‌ورۆزی”و “هوشه‌نگ شگرف” که‌ شیعره‌کانیان به‌ گۆرانی خوێندووه‌، بڵاو کراوه‌ته‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌م کاسته‌ ڕۆژی هه‌ینی ۲۵ی ڕه‌شه‌مێ له‌ گه‌له‌ری دیاری سنه‌ ڕوونوێنی ده‌کرێت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌