بوومەلەرزەیەکی3.8 ڕیشتەری چنارەی مەریوانی هەژاند

0
1066

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی زرێوار خەبەر، شەوی ڕابردوو، بوومەلەرزەیەکی ڕیشتەری چنارەی مەریوانی هەژاندووە.

ئەو بوومەلەرزەیە کاتێک ڕوویداوە کە زۆربەری خەڵک لە خەودا بوون و بۆیەش کەم کەس هەستی پێکردووە.

فەرمانداری مەریوان لەمبارەوە، وێڕای ڕاگەیاندنی هەواڵی بوومەلەرزەکە ڕایگەیاندووە: ناوەندی ئەو بوومەلەرزەیە، خاکی عێراق بووە و لە ٣٥ کیلۆمیتریی سنووری ئێرانەوە هاتووە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو بوومەلەرزەیە هیچ زیانێکی ماڵی و گیانی لێنەکەوتۆتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت