لە گوندی کەڵەکانی دیواندەرە، جاشخانەیەک دادەمەزرێت

0
912

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، لە سەر داوای محەمەد خوداكەریمییان بەرپرسی جاش و بەسیجەکانی گوندی “کەڵەکان”ـی سەر بە باژێڕی دیواندەرە، بڕیارە بنكەیەكی سەربازی لەو گوندە بكرێتەوە.

بۆ ئەو مەبەستەش زەوییەك دیاریكردووە كە دەگوترێ پێشتر لە لایەن میراسی فەرهەنگی دراوە بە كەسێك بە ناوی “ئەمین نووری”.

هاوکات سەرۆک جاشی ئەو ناوچەیە، هەڕەشەی لە خەڵكی گوندەكە كردووە و رایگەیاندووە كە ناوچەكە تەواو ئەمنیەتی دەكاتەوە.

ماڵپەڕی ئاسۆی ڕۆژ لەمبارەوە نووسیویە::بەشێك لە كاری ئەم هێزانە كۆنترۆڵ كردنی ژیانی ڕۆژانەی خەڵك و ئەزیەت و ئازاری ژنان و كچانی ناوچەكەیە، بۆیە دانان و كردنەوەی ئەم بنكەیەش نیگەرانی لە لای خەڵكی ناوچەكە دروست كردووە.”

لە دوای نەورۆزی ئەمساڵ و هاتنە ئارای باسی “ڕاسانەوە” لە لایەن حیزبی دێموکراتی کورستانی ئێران، تا ئێستا لە باژێڕە جیاکانی کوردستان و لەوان، دیواندەڕە، ورمێ، شنۆ، پیرانشار، نەغەدە و بانە و مەریوان و سنە، ڕژیم هەوڵی ئاوەدان کردنەوەی کۆنە پایەگا و دانانی پایەگا و بنکەی بەسیجی نوێی داوە.

دانانی پایەگا  بنکەی بەسیج لە گوندەکان دەگەڕێتەوە بۆ مەترسی لەڕادەبەدەری جاش و سەرۆک جاشەکان لە بوونی پێشمەرگە و هەروەها کەسانی چەکداری ناوخۆیی سەر بە حیزبە کوردییەکانە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.