کاسبکارێکی کورد لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی خوڕەمشار بریندار کرا

0
538

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، هێزە ئینتزامییەکانی خوڕەمشار لە پارێزگای خوزستان لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆ لە ماشێنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ڕوانسەر، بە توندی ناوبراویان بریندار کرد.

ئەو ڕووداوە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢ۆی جۆزەردان لە وروودی شاری خوڕەمشار ڕووی داوە.

هەواڵنێری کوردپا، شوناسی ئەو هاووڵاتییە “مۆحسین شاهمورادی” کوڕی “خەلیل” خەڵکی شاری ڕوانسەر سەر بە پارێزگای کرماشان ڕاگەیاندووە.

ناوبراو لە بەشی “کەمەر و سینگەوە” گولـلەی بەر کەوتووە و بارودۆخی تەندروستیی خراپە.

ئەو لاوە تەمەن ٢٧ ساڵەیە بە هۆی نەبوونی کار دەستی داوەتە ڕاگواستنی کەل‌وپەلی هاوردە لە سنوورەکان بۆ شارەکانی باشووری ئێران.

پارێزگای کرماشان لە ماوەی ٢ ساڵی ڕابردوودا وەک بێکارترین پاریزگای ئێران ناسێندراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت