شەوی ڕابردوو لە باژێڕی “وان” بۆمبێک تەقیەوە

0
947

ڕۆژی کورد: بەپێی ئەو زانیارییەانە لە باژێڕی وان لە کوردستانی باکوور بە دەست ناوەندی هەواڵی ڕۆژی کورد گەیشتووە، ئێوارە درەنگانی دۆینێ چوارشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، بۆمبێکی چێندراو لە بنکەیەکی پۆلیسی  گەڕەکی “ئیکی نیسان”ـی باژێڕی وان تەقیەوە.

بە هۆی بەرین بوونی تەقینەوەی ئەو بۆمبە چێندراوە، شووشەی دوکانەکانی ئەو گەڕەکە زیانێکی زۆری پێگەیشتووە.

گەڕەکی “ئیکی نیسان” یەکێک لە بازاڕەکانی باژێڕی “وان” لە کوردستانی باکوورە کە کۆبوونەوەی نەورۆز و ڕێوڕەسمی نەتەوەیی تریشی لێدەگیرێ.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەمەڕ ڕادەی خەسارە گیانی و ماڵییەکانی ئەو بنکە پۆلیسیەی باژێڕی وان نەزاندراوە.

بەرپرسانی پۆلیس، پارتی کرێکارانی کوردستانیان وەک بکەری ئەو تەقینەوەیە ناساندووە.

تا ئێستا پارتی کرێکارانی کوردستان و ماڵپەڕ و ڕاگەیێنەکانی سەر بەو پارتە هیچ زانیارییەکیان لەمەڕ ئەو هەواڵە یان وەئەستۆ گرتنی نەداوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.