خەڵكی بۆكان بە نیشانەی نارەزایەتی لە بەردەم شوورای شاری بۆكان كۆبوونەوە

0
813

ڕۆژی کورد: بە پێی هەواڵی ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات، ڕۆژی شەممە، ٢ گەلاوێژ، كۆمەڵێكی زۆر لە دانیشتووانی گەڕەكەکانی ئاشی سالمی، پەیام نوور و عەلیابادی بۆكان بە نیشانەی نارەزایەتی بە دۆخی نالەباری تەسویەخانەی ئاوەڕۆی بۆكان لە بەردەم دەفتەری شوورای شاری بۆكان كۆبوونەوە و نارەزایەتییان دەربڕی.

سەرچاوەكە بە ئاسۆی رۆژهەڵاتی راگەیاند: بە رای زۆربەی كارناسانی ئەم بوارە دروستكردنی ئەم تەسویە خانەیە لەم شوێنە كارێكی هەڵەیە و دانیشتووانی ناوچەكە  تووشی نەخۆشی دەكات.

سەرچاوەكە لە درێژە دا وتی: دوای ئەوەی خەڵكی ئەم گەڕەكانە چەندین جار سەردانی ناوەندە پەیوەندیدارەكانیان كردووە، بەرپرسان بەڵێنی چارەسەركردنیان داوە، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێكی جیددی بۆ چارەسەركردنی ئەنجام نەدراوە.

جێگای ئاماژەیە، كارناسانی بواری سڵامەت و ژینگە لە شاری بۆكان تەنانەت پێش دروستكردن ئەم تەسویە خانەیە چەندین جار هوشداریان دابوو بە بەرپرسان بەڵام بەرپرسان بۆ ئەوەی سوودێكی زیاتر لەو پڕۆژەیە بچێتە گیرفانیانەوە گوێی خۆیان لە كڕینی زەوی لە شوێنی گونجاو خەواند و سڵامەتی خەڵك بوو بە قوربانی قازانجی كۆمەڵێك لە بەرپرسانی ئەو شارە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت