شاری بۆکان یەکسەر میلیتاریزە کراوە/هێڵی ئینتێرنێت بڕاوە

0
653

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە بەشی هەواڵی ناوەندی ڕۆژی کورد لە کاتژمێر ١٢ی شەوی دووشەممە لەسەر سێ شەممە ٢٢ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، سەرجەم کۆڵان و شەقامەکانی شاری بۆکان میلیتاریزە کراوە.

هەواڵنێرەکانی ڕۆژی کورد لە شاری بۆکان لە شەوی ڕابردووە چەندین جار باسیان لە ئامادەبوونی بەرینی هێزە جل شەخسی، جاش و هێزی تایبەت لە ناو شاری بۆکان کردووە.

دەگوترێ هێزەکانی ڕژیم لە زۆربەی کۆڵان و شەقامەکانی شار بە رێژەیەکی بەربڵاو و بەرچاو دەبیندرێن.

چوارڕێی ئەسکەندەری، فەرمانداری، میراوا، ڕێگای کۆسە، پارکی ساحلی، ترمیناڵی سەقز بەشێک لەو شوێنانەن کە بە بەرفراوانی لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە تەنراون.

ئەمڕۆ بە هۆی هەڵبڕینی هێڵی ئینتێرنێت لە زۆربەی هەرەزۆری شارەکانی کوردستان، بێدەنگی باڵی بەسەر کوردستاندا کێشاوە.

شەوی ڕابردووە زۆرینەی کاناڵ و ژوورەکانی تلێگرام لە کوردستانی ڕۆژهەڵات وێنەی پرۆفایلی خۆیان بۆ وێنەی نەمر دوکتور قاسملوو گۆڕی، ئەو کردەوەش نیگەرانیی بەرینی ڕژیمی لێکەوتۆتەوە و تا ئێستا هەڕەشە بۆ خاوەنی چەند ژوری تلێگرام ناردراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت