بۆکان: ئاژەڵدارییەک لە ژێر ئاگردا سووتا

0
634

 ڕۆژی کورد: سەر لە ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە ٩ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی لە شاری بۆکان ئاژەڵدارییەک لە ناو ئاگردا سووتا.

ئەو ئاژەڵدارییە کە لە مەیدانی دووئاوی شاری بۆکان هەڵکەوتووە، بە هۆی درەنگ گەیشتنە جێی تیمەکانی ئاگرکووژێنەوە و هەروەها بە گڕ و بەهێز بوونی ئاگرەکە، بە تەواوی لەناو چووە.

تا ئێستا هۆکاری ئەو ئاگرکەوتنەوەیە ڕوون نیە بەڵام زیانیکی زۆری بەرکەوتووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت