بۆ جاری دووهەم تێکهەڵچوون لە نێوان خەڵکی بێوران و هێزەکانی ڕژیم هاتە ئاراوە

0
872

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەنی ڕۆژی کورد، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە ۲٦ی پوشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، شەڕ و تێکهەڵچوون لە نیوان خەڵکی بیورانی سەردەشت و هێزەکانی ڕژیم هاتە ئاراوە.

دەگوترێ ئەم شەڕە دوای ئەوە هاتۆتە ئاراوە کە  ژمارەیەک کۆڵبەر لە “بەردەپان”ـی سەر بە شاری سەردەشت کەوتوونەتە ناو بۆسەی چەکدارانی ڕژیمەوە وتەقەیان لێکراوە و دەستیان بەسەر کەلوپەل و کۆڵەکانیان داگرتووە.

 خەڵکی “بێورانی خوارێ” ـی سەر بە شاری سەردەشت، بەدوای ئەو ڕووداوە هێرشیان بردۆتە سەر پاسگا و کۆڵەکانیان ئەستاندۆتەوە.

هاوکات لە ناو گوندی “بێوران” خەڵک هێرشیان کردۆتە سەر ماشێنێکی هێزی ئینتزامیی ڕژیم .

هەروەها ڕۆژی پێنج شەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، کاتژمێر ٩ تا ٢ دوانیوەرۆ  و دوای ئەوەی کە هێزەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی لە  کێلێ ـی شاری سەردەشت دەست بەسەر باری خەڵکی بێوراندا دەگرن و بەو هۆیە پێکدادان و گرژی لە نیوان خەڵک و هێزەکانی ڕژیم هاتۆتە ئاراوە.

بەپێی قسەی شایەتحاڵان و خەڵکی ناوچەکە، ئەو بارەی کە دەستی بەسەردا گیراوە ٧٠ بار و  چەند ماشێن بووە.

 دوای ئەو ڕووداوە خەڵکی گوندی بێوران و بێورانی سەرێ لە هیزەکانی ڕژیم  وەدەست هاتون  و لە ئەنجامدا پێکدادان لە نیوان هێزەکانی ڕژیم و خەڵکی ئەو ناوچەیە هاتۆتە ئاراوە.

دوای ئەو پێکدادان و گرژیە، خەڵکی ناوچەکە بارەکانیان لە هێزەکانی ڕژیم ئەستاندۆتەوە وە هێزەکانی ڕژیم کە لێدانێکی زۆریان لە لایەن خەڵکەوە بەرکەوتووە ڕایان کردووە و شوێنەکەیان بەجێهێشتووە.

خەڵکی ناوچەکە لە پێوەندی لەگەڵ ڕۆژی کورددا ڕایانگەنادووە: “هیزەکانی ڕژیم بە ئاشکرا و بە بەرچاوی ئاسایشی هەرێم لەسەر سنوورەکان سنووری کوردستان دەبەزێنن و دەچنە ناو خاکی هەرێم و تەنانەت لەوێش کاسبکاران و کۆڵبەرانی کورد راو دەنێن، ئەوە لە کاتێکدایە کە هێزەکانی ئاسایش کە سەر بە یەکێتی نێشتمانین، ڕێگرییەکی زۆر بۆ کۆڵبەرانی کورد و خەڵکی ناوچەیە دروست دەکەن”.

سەرچاوەیەک لەو ناوچەیەی بە ڕۆژی کوردی گوت: “ئەمڕۆ بە پێچەوانەی جاری پێشوو، هیزەکانی ئیتلاعات ڕێگایان لە خەڵک گرت وێنە و ڤیدیۆ لەو تێکهەڵچوونە بگرن بەڵام کەسێکی سەر بە ڕژیم بە ناوی “ڕەئوف بەلە” بە نەهێنی ڤیدیۆی خەڵکی تۆمار کردووە و هەر بۆیەش کەوتۆتە بەر پەلاماری خەڵک”.

ئەو سەرچاوە هەروەها پشتڕاستی کردەوە کە :”خەڵکی ناڕازیی بیوران هاژووتوانە تورکەکانیان لە بێوران دەرکردووە و ئەمڕۆ دوای ئەو تێکهەڵچوونە بڕیار ىووە لە مزگەوتی بێوران کۆبوونەوەیەک بگیردرێت و تێیدا باس لە بازاڕچەی سنووریی کێلێ بکرێت و بڕیار بدەن چیتر ئەو دۆخە قەبووڵ نەکرێت کە تێدا کۆڵبەری بۆ خەڵکە و کەسانی هاوردە و ناخۆچییش بە ئیزنی ڕژیم تێیدا مامەڵە دەکەن و سوودی سەرەکی بۆ ئەوانە”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت