گیراوەیەک کە هێزەکانی داعش دڵڕەق و بێ ڕەحم دەکات

0
1257

ڕۆژی کورد: ئەوەی کە ئاخۆ چۆنە هێزەکانی داعش هیچ بەزەییەکیان لە دڵدا نیە و بێ هیچ ترس و خۆف و ڕەحمێک دەکوژن و دەبڕن و سەر لێدەکەنەوە، بۆ زۆر کەس پرسیارە. زۆر کەس لای پرسیارە کە ئەمان چۆن وا بە سانایی خەڵک سەردەبڕن و ئاگر دەدەن و دەیان شتی تر.

ڕۆژنامەکانی بولغاستان لە م دواییانەدا لە زمان گۆڤاری حەوتووانەی “لوکوربیە ئەنترناسیۆنال”ـی فەڕانسە، هەندێک وڵامی ئەو پرسیارەیان داوەتەوە. لۆکۆربیە ئەنترناسیۆنال پێداگری دەکا کە داعش لە مادەیەکی سڕکەر و هۆشبەر بە ناوی “کابتاگۆن” کەڵک وەردەگرێ کە ئەو مادەیە لە ساڵی 1986ـەوە لە ئاستی ناونەتەوەییدا گەمارۆی بەسەردا سەپاوە.

مادەی هۆشبەری کابتاگۆن لە تاقیگە تایبەتەکانی ناتۆ لە وڵاتی بولغارستان، بەرهەم دەهێندێ و وەک “گیراوەی نەهێنیی داعش”یش ناوی لێدەبردرێ.

گۆڤاری “لوکوربیە ئەنترناسیۆنال” هەروەها دەڵێ کە هێزەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش کەڵک لە مادەی هۆشبەری “کابتاگۆن” وەردەگرن و کاتێک بە کاریشیان هێنا هێزێکی زۆر و تایبەتییان دەبێ و هەرچێ ترس و هەستیاری و سۆزە لە ناخیاندا نامێنێ و لە هەمان کاتیشدا بێ ڕەحم و دڵڕەق و بێبەزەییان دەکات و هەستی سێکسیشیان یەکجار دەورووژێنێ و بەهێزی دەکات. ئەوە خۆی لە خۆیدا دەتوانێ ببێتە چەکێکی مەرگهێنەر کە داعش کەڵکی لێوەردەگرێ.

لە ئەنجامدا ئەو گیراوەیە، مرۆڤەکان دەکا بە ماشێنێکی ترسهێنەری کوشتنو بڕین کە هیچ هەست و سۆز و مرۆڤایەتییەکیان نامێنێت. بەشێک لەو کەسانەی بە دەست داعش یەخسیر بوون و دواتر بە جۆرێک لە جۆرەکان توانیویانە خۆیان ڕزگار بکەن، باسیان لەوە کردووە کە هێزەکانی داعش هیچیان لە حاڵەتێکی ئاساییدا نەبوون و مادەی هۆشبەریان بەکارهێناوە.

 هەرچەند وەزارەتی بەرگریی بولغارستان، بوونی هەرجۆرە تاقیگەیەکی ناتۆ لە وڵاتەکەی خۆیان  ڕەت دەکاتەوە بەڵام گۆڤاری فەڕانسەویی “لوکوربیە ئەنترناسیۆنال”، پێداگری دەکا کە ئاماری پەیوەندیدار بەو مادە هۆشبەرانە لە لایەن ڕۆژنامەکانی بولغارستانەوە، بڵاو کراوەتەوە و هەروەها هەواڵدەریی “ڕیا نووستی”ـی ڕووسیە و هەواڵدەریی “بارێنسا لاتین”ـی کوبا و ماڵپەڕی هەواڵیی “تونیزیە نیو میریک”یش ئەو هەواڵانەیان بلاو کردۆتەوە.

هەواڵدەریی “ڕیا نووستی”ـی ڕووسیە هەروەها نووسیویەتی کە ئەو مادە هۆشبەرانە کە گەمارۆیان لەسەر بووە لە ماوەی شەپۆلی شۆڕشە عەرەبییەکان لە میسر، تونس و لیبی، بەکار هێندراون و کەڵکیان لێوەرگیراوە.

“ريا نوفوستي” هەروەها ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکانی باژێڕی “کی یێف”ـی ڕووسیە کە لە هەمبەر چوونە ناوەوەی ڕووسیە بۆ ئوکراین پێکهاتبوو، ئەو ماددانە لە ناو ناڕازیەکان بڵاو ببۆوە و کەڵکی لێوەرگیراوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت