بانگەوازیی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێکی بەرین بە دژی لە سێدارەدان لە ئێران لە وڵاتی سویس

0
1239

ڕۆژی کورد: بەپێی بانگەوازییەک کە وێنەیەکی بۆ ناوەندی ڕۆژی کورد بەڕێکراوە، بڕیارە لە باژێڕی “بێڕن” لە وڵاتی سویس به‌ بۆنه‌ی ٢٨ هه‌مین ساڵرۆژی له‌ سێداره‌دان و گوله‌باران کردنی به‌ کۆمه‌ڵی زیندانیانی سیاسی له‌ ئێران، خۆپیشاندانێکی بەرینی جەماوەی بەڕێوە بچێت.

لەو بانگەوازییەدا داوا لە هه‌موو ڕه‌وه‌ندی کوردیی نیشته‌جی وڵاتی سویس و هه‌موو مرۆڤه‌‌ ئازادیخواز و تێکوشه‌ره‌کان کراوە تا لەو خۆپیشاندانەدا کە بە هاوکاریی به‌شێک لە حیزب وچالاکه‌ سیاسیه‌کانی کورد و ئێرانی، لە ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٤.٠٩.٢٠١٦ له‌ باژێڕی “بێڕن” بەڕێوە دەچێ، بەشداری بکەن.

ئەو خۆپیشاندانە بە بۆنەی  ساڵرۆژی تاوانی ڕه‌شی میکۆنۆس و بە مەبەستی مەحکووم کردنی لە سێدارەدان و تیرۆری بەربەرینی کۆماری ئیسلامی بەڕێوە دەچێت.

شوێنی بەڕێوەچوون: کازینۆ پلاتس – بێرن

رۆژو کات:  شه‌ممه‌ ٢٤.٠٩.٢٠١٦، كاتژمێر: ١٤:٠٠تا ١٦:٠٠

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت