نوێترین بەرهەمی مامۆستا “بێبەش پیرۆتی” چاپ و بڵاو کرایەوە

0
2221

 نوێترین بەرهەمی شاعیری پێشمەرگە و خەباتکاری دێرینی کورد، مامۆستا  “بێبەش پیرۆتی” لەژێر ناوی “خۆر لە لمدا ئاوا دەبێت” چاپ و بڵاو کاراوە.

ڕۆژی کورد: “خۆر لە لمدا ئاوا دەبێت”، بەپێچەوانەی دیمەنی ناسراو لە مامۆستا بێبەش کە بە شاعیر ناسراوە، پەرتووکێکی ڕومانە بە زمانی کوردی.

ئەم پەرتووکە، سێهەمین بەرهەمی چاپکراوی مامۆستا “بێبەش پیرۆتی” ـیە.

لەم ڕۆمانە ئاوڕلە بەشێک لە مێژووی خەباتی نەتەوەی کورد دراوەتەوە و تێێدا دیمەنەکانی ئەنفال لە کوردستانی باشووری خراونەتە ڕوو وو بەشێکی بەرچاویشی، تێکەڵەیەکە لە خەیاڵی نووسر و چیرۆکێکی ڕاستەقینە کە بەرسەرهاتی گەنجێکی کوردە کە لە مەرگ گەڕاوەتەوە.

ئەو بەرهەمە لە لایەن دەزگای موکریان چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

مامۆستا بێبەش پیرۆتی، پێشتر دوو پەرتووکی بە ناوی “گرشە” کە دیوانی شیعرە و هەروەها پەرتووکی “ڕۆژنامەنووسی پیشەیی” چاپ و بڵاو کردۆتەوە.

مامۆستا بێبەش پیرۆتی، بەشی هەرە زۆری تەمەنی خۆی لە ناو خەباتی کورد لە کوردستانی خۆرهەڵات تێپەڕ کردووە و هاوکات، شاعیرێکی ناسراو و خۆشەویست و خوێن گەرمی کوردە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت