بکوژە هێرشبەرەکەی مونیخی ئاڵمان، کەسێکی ئێرانی بوو

0
679

ڕۆژی کورد: پۆلیسی ئاڵمان ڕایگەیاند، ئەو بکوژە هێرشبەرەی کاتژمێر ٦ی سەر لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١ی جۆزەردانی ١٣٩٥، بەکاتی ئوروپا هڕیشی کردە سەر شارۆمەندانی شاری مونیخ لە وڵاتی ئاڵمان، گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵانەی ئێرانی بووە و دەگوترێ دوای ڕووداوەکە خۆی کوشتووە.

پۆلیسی شاری مۆنیخ ، پێشتر ڕایگەیاندبوو هێرشکەرانی ئەمڕۆی ناو فڕۆشگای ئەلۆمپیا لە شاری مونیخ  سێ کەسن و کردەوەکەش تیڕۆریستییە. و هەر سێ کەسەکە توانیویانە شوێنەکە بەجێ بهێڵن و ڕابکەن.

هەرچەدن پۆلیسی ئاڵمان هەندێک زانیاری دژ بە یەکی بڵاو کردۆتەوە بەڵام دەگوترێ لەم هێرشەی ئەمڕۆ دا شەش کوژراو و ژمارەیەکی زۆر بریندار هەیە.

پێشتریش  ڕێکەوتی ٢٩ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاویش کەسێکی ئەفغانی لە وێستگەیەکی شەمەندەفەت بە تەور هێرشی کردە سەر خەڵکی مەدەنی و زیاتر لە ٢٠ کەسی بریندار کرد.

بکەری ئەو هێرشە مێرمنداڵێکی ئەفغانیی تەمەن ١٧ ساڵان بوو کە لە کاتی ئەنجام دانی هێرشەکە لە لایەن پۆلیسی ئاڵمانەوە کوژرا.

دواتر داعش ئەو هێرشەی وەئەستۆ گرت و هەڕەشە هێرشی تری لە ئاڵمان کرد.

هەروەها لە جەژنی سەری ساڵی زایینیی ٢٠١٦ش دەیان کەس لە ژنانی ئەو وڵاتە کەوتنە بەر دەستدرێژی و چەندین ڕووداوی دزی و دەستدرێژی لە لایەن پیاوە پەنابەرەکان لەو وڵاتە ئەنجام درا کە شەپۆلێکی بەرین لە ڕێپێوانی دژەپەنابەری لەو وڵاتەی لێکەوتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت