فەرماندەی سپا: بەرجام هیچ کات شانازی نەبوو ەو خەڵک لە ناچاریان قەبووڵیان کرد

0
742

دۆینێ سێ شەممە ١٧ی خاکەلێوە، هەواڵدەریی ئیسنا لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە محەممەد عەلی جەعفەری، فەرماندەی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە یەکەمین دانیشتنی شۆڕای باڵای فەرماندەکانی سپا لە ساڵی ١٣٩٥ی هەتاویدا جارێکی تر هێرشی کردەوە سەر ڕێککەوتنی بەرجام و پێداگیر کرد کە “بەرجام هیچ کات بەڵگەیەکی پڕ لە شانازی نیە و نابێ و خەڵکی ئێران لە ڕووی ناچارییەوە قەبووڵیان کرد”.

جەعفەری هەروەها گوتی: “لەگەڵ ئەوەیدا کە خۆراگری ناوکی نەتەوەی ئێران کە دوژمنی ناچار کرد تا ستراتژی خۆی بگۆڕێ، شانازییەکە بەڵام ئەو خۆڕاگرییە لەگەڵ بەشێک لە ئەنجامەکەی کە بەرجام بوو، جیاوازە”.

فەرماندەی سپای پاسداران لە درێژەی قسەکانیدا، ناڕاستەوخۆ هێرشی کردە سەر پەیامە نەورۆزییەکەی ڕوحانی کە تێیدا سەرکەوتنی بەرجامی بە شانازی لە قەڵەم دابوو، کرد و گوتی: “ئەو کەسانەی کە باس لە زنجیرەی بەرجامەکان دەکەن بێ ئەوەی کە بیانهەوێ بوونە شوێن کەوتەی دژە ئینقلاب و دەیانهەوێ خەڵکی ئێران بشکینن و بچووکی بکەنەوە”.

جەعفەری لە قسەکانیدا هێرشی کردە سەر بیرۆکەی بەرجامی ٢ و ٣ کە ڕوحانی، سەرۆک کۆماری ئێستای ئێران باسی دەکا و گوتی: “لەو ساڵانەی دوایی و لە ڕابردوو و داهاتووشدا، ئێمە هیچ کات بیر لە بەرجامەکان ناکەینەوە و بیر لە زاڵ ىوون بەسەر نەیار و کڕ کردنی دەنگی هەڕەشە و گوڕەشەکانیان و ڕاوەستان لەسەر ڕێسا و بایخە شۆڕشگێڕییەکانمان دەکەینەوە”.

لە کۆتاییدا، جەعفەری، ڕێککەوتنی ناوکی بە “ئاکامێکی ناڕوون” وەسف کرد و گوتی “بەشی بەرچاوی بەرجام، بەڵێنییەکانی دوژمنی دڵ ڕەق و دڵ چڵکنە”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.