بەرهەمی نوێی هونەرمەندی کورد، چیا مەدەنی هاتە بازاڕەوە

0
1449

ڕۆژی کورد: چیا مەدەنی، دوای ماوەی ٨ مانگ سەرقاڵی و کار کردن، ئه‌لبۆمی نوێی خۆی به‌ ناوی (یاد) کە لە ١٠ گۆرانی، پێکهاتووە، دایە دەرەوە.

ئەم سی دی ـیە لە ١٠ گۆرانی پێکهاتووە کە ٨ دانەیان چیا مەدەنی خۆی ئاوازدانەری بۆ کردوون و دوو گۆرانیەکەی تریش، یه‌كیان لەلایەن بڕیار ڕه‌شیدەوە ئاوازی بۆ داندراوە و ئه‌ویتریشیان لەلایان جەلال نەقشبەندیەوە ئاوازی بۆ داندراوە.

 هۆنراوەی سێ گۆرانی هی ئەحمەد محەمەد و ئەوانیتریش هی م. شێرکۆ بێکەس، م. گۆران، م. ئه‌حمه‌د هه‌ردی، جەوهەرجەلال، ناسر حیسامی، هێرش هاشم و دڵشاد هەورامی‌ـن.

ژەنیارەکانی ئەو بەرهەمە بریتین لە” فیروزویسانلو، محەمەد مووسەوی- گیتار، جەماڵ چەڵەبیانی، پەیام تۆنی و ئالان کامیل – کەمان، بابه‌ك ڕیاحیپور و توانا نزار -‌ باس، موکریان ئەبوبەکر – چەلۆ، کریستۆفر ڤێتەر- گیتاری کارەبایی.

٨ تراکی ئەم ئالبۆمە لەلایەن عەلی شەریفزادە و یه‌ك گۆرانی لەلایەن ژیار یوسفی و یه‌ك گۆرانیش لەلایەن محەمەد ئابایی کاری میکس و ماستەریان بۆ کراوە.

ئەم سی دی ـیه‌ له‌ ستودیۆ ڕامتیتام له‌ شاری ستۆكهۆڵم له‌ وڵاتی سوئێد چاپ کراوە و هه‌روه‌ها له‌ ڕێگه‌ی ئینترنێت له‌ ئایتوونز ده‌كرێ گۆرانییه‌كان بكڕدێن.

بۆ کڕینی ئینتێرنێتیی ئەو بەرهەمە لێرە کرتە بکە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت