بەرگی شەشەمی کتێبی “فەرهەنگی زارەکیی موکریان” بڵاوکرایەوە

0
493
ڕۆژی کورد: بەرگی شەشەمی کتێبی “فەرهەنگی زارەکیی موکریان” به پێشەکی و سەرپەرشتیاریی بەشی کوردی و فارسی کتێبخانەی کۆنگرەی واشنتۆن چاپ کرا.
 
 بەرگی نوێی ئەم کۆمەڵە که پیتەکانی “ح و خ” له خۆ دەگرێت لە دوو تۆی 960 لاپەڕه به دیزاینی بەرگی نوێ، بۆ بەهرەوەرگرتنی گشتی ڕەوانەی بازاڕ کرا.
 
 کتێبی “فەرهەنگی زارەکیی موکریان” ئینسکلۆپدیایەکی فەرهەنگی له ناوچەی موکریانه، که دوکتۆر مایکڵ چایڵد سەرپەرشتیاری بەشی کوردی و فارسی کتێبخانەی کۆنگرەی واشنتۆن پێشەکییەکی به زمانی کوردی بۆ ئەم کتێبەدا نووسیوە.
 
پێشەکیی ئەم کتێبه دوکتۆر چایڵد نووسیوەتی “ئەم کتێبه، نەک هەر کتێبێکی فەرهەنگییه، بەڵکوو ئینسکلۆپێدیایەکه له ژیانی فەرهەنگی و فەرهەنگی کوردی ناوچەی موکریانه و بەدەر له زمانناسان، مێژووناسان، ئەدیبان و مرۆڤناسانیش دەتوانن لێی بەهرەمەند بن”.
 
بەرگی شەشەم هەڵگری 20 جۆر بابەتی جیاوازی وەک مەتەڵ و لیچار، جنێو، دۆعا و نفرین لێکردن، ڕستەی پێکهاتەیی، قسەی نەستەق و هتدە.
 
 پێشتر 5 بەرگ لە کۆمەڵه کتێبی “فەرهەنگی زارەکیی موکریان”، کە پیتە سەرەتاییەکانی ئەلفوبێی زمانی وەک “هەمزه (ء؛ هاوکێشه لەگەڵ “آ” و “الف”ی فارسی و عەرەبی)”، “ب”،”پ”، “ت”، “ج” و “چ” لە خۆدەگرێت، بڵاوکراوەتەوە.
 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت