ئاگاداریی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لە ڤیەن

0
598
  • چالاکیی بەربەرینی کوردانی خۆرهەلاتیی نیشتەجێی هەندەران بە چڕی و بە شێوازی جۆراوجۆر لە رێپێوان هەتا مانگرتن، بەردەوامە

    بەپێی ئاگادارییەک کە وێنەیەکی بۆ ڕۆژی کورد نێردراوە، بڕیارە ڕحژی شەممە، کوردانی ڤیەن ـی پێتەختی وڵاتی ئوتریش (نەسما)ش بۆ پشتگیری لە محەممەدسدیق کەبوودوەند، خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی وەڕێبخەن.

    دەقی بانگەوازەکە بە شیوەی خوارەوەیە:

    ئاگاداری

    بۆ سەرجەم کوردستانیان و ئازادیخوازانی نیشتەجێی وڵاتی ئوتریش بەتابەتی شاری ڤیەن.

    ئاگادارتان دەکەینەوە، بۆ پشتیوانی له‌ كاك محەممەدسه‌دیق كه‌بودوه‌ند، ڕۆژنامەوان و باوکی مافی مرۆڤی کوردستان،  ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٠١٦/٠٥/٠٤، كاتژمێر ١٥:٠٠ به‌ كاتی ناوه‌ندی ئوروپا، خۆپێشاندانێك به‌ڕێه‌وه‌ ده‌چێت .

    داواكارین له‌ هه‌موو كوردانی دانیشتووی شاری وییه‌ن و هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌شداری له‌و خۆپێشاندانه‌ به‌ ئه‌ركێكی نیشتمانی بزانن و به‌شدار بن.

    شوێن: ڤیەن، بەردەم ئۆپێرای ڤیەن

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.