بەڕێوەبەری “پێرشیەن بلاگ” دەست بەسەر کرا

0
609

ڕۆژی کورد: مەهدی بوتورابی، بەرێوەبوەر و بەرپرسی، پێتشیەن بلاگ دەست بەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئیسنا، بەپرسێکی ئاگادار لەو پەیوەندیەدا گووتوویەتی: “مەهدی بووتورابی، بەڕێوەبەر و بەرپرسی، ماڵپەڕی پێرشیەبن بلاگ، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ١٣٩٥ هەتاوی، دەست بەسەر کراوە.

پێشتریش ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی، مەهدی بوتورابی، جارێکی تر دەست بەسەر کرابوو و بەو پێیەش تا ئێستا دۆسیەکەی لە دەزگای دادوەریی ڕژیمی ئێراندا بەردەوامە.

پێرشیەن بلاگ، یەکەمین ماڵپەڕە کە بەشێک بە ناوی بلاگ لە خزمەت بەکارهێنەرانی دەهاوێ و سەرجەم خزمەتەکانی بە زمانی فارسیە، پیرشیەن بڵاگ لە ساڵی ١٣٨١ی هەتاوییەوە بە فەرمی کاری خۆی دەست پێکردووە.

عەتا خەلیقی سیگاروودی، بێهرەنگ فووڵادی و سەهەند قانوون لە یەکەم دانەران و بناغەدانەرانی پێرشیەن بلاگن کە ڕێکەوتی ٢٣ی جۆزەردانی ١٣٨١ی هەتاوی دەستی بەکار کردووە.

مەهدی بوتورابی و ڕەزا هاشمی لە بەڕێوەبەرانی دواتری پیرشیەن بلاگن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.