سپا، بەڕێوەبەرە دەرکراوەکەی بانکی میللەتی ئێرانی دەستبەسەر کرد

0
511

بەڕێوەبەریی ئیجرایی لەسەرکار دەرکراوی بانکی میللەتو جێگرەکەی لەسەر داوا و فەرمانی ئیتلاعاتی سپا، دەستبەسەر کران.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی “مێهر”، عەلی ڕەستگار، بەڕێوەبەری لەکاردەکراوی بانکی میللەت و جێگری کاروباری نانەتەوەییەکەی ڕٶژی سێ شەممە ٢٩ی پووشپەڕ بە فەرمانی دەزگای دادوەریی ئێران و لە لایەن سازمانی ئیتلاعاتی سپای تیرۆریستیی پاسدارانەوە دەستبەسەر کران.
سازمانی ئیتلاعاتی سپا ڕایگەیاندووە کە ڕەستگار و جێگرەکەی ئەندامی سەرەکیی تۆڕی گەندەڵیی بانکی بووم.

تا ئێستا وردەکارییەکانی چۆنیەتی دەستبەسەرکرانیان ڕوون نیە.

هەواڵی لەسەرکار لابرانی عەلی ڕەستگار، بەڕێوەبەری گشتیی بانکی میللەت، دوابەدوای گەورەبونەوەی دەگنگۆ و باسی مووچە سەرسووڕهێنەرەکانی بەشیک لە بانکەکانی ئێران، ڕێکەوتی ١٠ی پووشپەڕ، ڕاگەیێندرابوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت