هاووڵاتیەکی بۆکانی لە لایەن کەسێکی نەناسراوەوە کوژرا

0
646

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری بۆکانەوە کاتژمێر٦ ی ئەمڕۆ ئێوارە 6ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، بە کاتی کوردستانی ڕۆژهەڵات، هاووڵاتیەکی بۆکانی لە لایەن کەسێکی نەناسراوە کوژرا.

شوناسی ئەو هاووڵاتیە “محەمەد مەعرووفی”، بەڕێوەبەری قوتابخانە ڕاگەیدیندراوە.

ئەو بەڕێوەبوەرەی قوتابخانە لە نزیک فەرمانداری، لە کۆڵانی بانکی سپا کوژراوە.

دەگوترێ کەسێکی نەناسراو بە دەمانچە ئەو بەڕێوەبەرەی قوتابخانەی داوەتە بەر دەستڕێژ و کوشتوویەتی.

تا ئێستا هۆکار ناڕوونە و کەسیش لەو پێوەندیەدا دەستبەسەر نەکراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت