ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی کەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، ئەمڕۆ شەممە ١٩ی پووشپەڕی ١٣٩٥، دوو چالاکی کرێکاری کورد بە ناوەکانی “مزەفەر ساڵحی نیا” و “هاشم ڕوستەمی” لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کران.
هاشم ڕووستەمی، ڕێکەوتی ٢٩ی جۆزەردان و “مزەفەر ساڵحی نیا”، ١ی پووشپەڕ، لە لایەن مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەست بەسەر کرابوون.
هاشم ڕووستەمی، هەڵسووراوی کرێکاریی ته‌مه‌ن ٧٠ ساڵه به‌و په‌روه‌نده‌یه‌ی كه له لایه‌ن ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه بۆی ساز كراوه، ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕیوه، به‌م بۆنه‌وه له‌سه‌ر بڕیاری به‌رپرسانی دادوەری و ئیتلاعاتیی تا كاتی پێڕاگه‌یشتن به ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌ی له ناو زینداندا مایەوە.
ڕێکەوتی ٢ی پووشپەڕ، “هاشم ڕوستەمی” لە ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی سنە ڕاگواسترابوو.
لە لایەکی ترەر “مزەفەر ساڵحی نیا”، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی پووشپەڕ بۆ قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی سنە ڕاگواسترابوو.