دووسەد و چل هەزار کەسی دیکەش بە ڕێژەی ٨ ملیۆنیی بێکاری ئیران زێدە بوو

0
606

رٶژی کورد: لە کاتێکدا ،”دەوڵەتی حەسەن رۆحانی” ڕایگەیاندبوو کە ١.٢ ملیۆن دەرفەتی کار دەخولقێنێ، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران لە ماوەی ٣ ساڵ دەوڵەتداریی حەسەن ڕۆحانیدا ٢٤٠ هەزار کەسی تر کارەکانیان لەدەست داوەو بێکار کراون.

ڕاپۆرتەکەی ناوەندی ئاماری ئێران ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە ٢٥٣ هەزار کەسی دیکەش لەبەرەبەری بێکاربوون و درکردندان.

هەواڵدەریی “مێهر”ی سەربە سوپای پاسداران لە زاری کارناسانەوە هۆکاری لەڕادەبەدەری بێکاریی لە ئێراندا بۆ زیادبوونی حەشیمەت لە دەیەی ٦٠ی هەتاوی و هەروەها ئۆگریی خەلکی ئێران بە کارمەندی لە ئیدارەکاندا گەراندۆتەوە.

بانگەشەی ئەو هەواڵدەرییە لە کاتێکدا کە سیاسەتی هەڵەی ئابووری، دەستێوەردانی سوپای پاسداران لە ئابووری و نەوتی ئێران و سەرئەنجام گەمارۆی وڵاتانی رۆژئاوایی بۆسەر ئەو ناوەندانە لەمەر پەیوەندی و پشتیوانی لە تیرۆریزم فاکتۆری سەرەکیی داخرانی کارگەکان و بێکاری لە ئێراندان.

حەسەن ڕوحانی رایگەیاندووە کە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا نزیک بە ١.٢ ملیۆن کەس دەرفەتی کاریان بۆ پێکهاتووە، بەڵام ئەوە لە کاتێکدایە کە ئاماری بێکاریی سالی ٩٤ لە ساڵی ٩٣ لەسەرەوەترە.

بۆ پێکهێنانی دەرفەتی کار بۆ ملیۆنێک کەس لە ئێراندا، پێویستە لەسەدا ٨ ئابووریی وڵات گەشە بکات، بەڵام بە ئیدیعای خودی دەوڵەت ئابووریی ئێران لەسەدا ٤ گەشەی کردووەو زیادبوونی ئاماری بێکاری ئەو ئیدیعایانە رەت دەکاتەوە.

بە گوتەی خودی ناوەندەکانی دەسەڵات، هەنووکە لە ئیراندا نزیک بە ٨ ملیۆن کەس بێکارن و هاوکات لەسەدا ٨٠ی کارگە پیشەیی و کارخانەکان بەرەوڕووی داخران بوونەتەوە.

بەڵێنییەکانی دەوڵەتی رۆحانی لە کاتێکدایە کە ناوەندی ئاماری ئێران بڵاوی کردەوە لە وەرزی هاوینی ساڵی ٩٤ی هەتاویدا نێونجی نرخی بێکاریی گەنجانی ژێر تەمەن ٣٠ ساڵ لەسەدا ٤٨.٧ بووە و ئەو ئامارەش لە پەیوەندی لەگەڵ ژناندا ٨٥.٩ لەسەدا بووە.

نرخی بێکاریی لە نێوان گەنجانی ١٥ هەتا ٢٩ ساڵ لە هاوینی ساڵی ٩٤دا لە پارێزگاکانی ورمێ لەسەدا ٢٩.٤ لەسەد، ئیلام لەسەدا ٤٠، کوردستان ٢٨.٤ و لە کرماشان ٤٥.٣ لەسەد بووە.

شایانی ئاماژەیە کە سەرەڕای ئەو دۆخەی بێکاری بەرفراوان کە لە ئێران هەیە، خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، لە لێدوانی خۆی بۆ بەرپرسانی دەوڵەت، باسی لە ئابووری خۆڕاگری کرد کە مەبەست لەو ئابوورییە و لەو درووشمە، خۆراگری خەڵک و دەنگ هەڵنەبڕینیانە لەو دۆخەی ئێستای ئابووریی ئێران بۆ ئەوەی کە دەوڵەت بتوانێ مووشەک و وزەی ناوکی بەرهەم بهێنێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.