ئێران: بەکارهێنانی پایەگای هەوایی ئێران لە لایەن ڕووسیەوە، جارێ کۆتایی پێهاتووە

0
1019

ڕۆژی کورد: هاتنی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕووسیە بۆ ئێران، لە ژێر ناوی کورتکردنەوەی مەودا بۆ لێدانی بنکەی دژبەرانی ئەسەد لە سووریە، هەرایەکی زۆری لە نێوان دژبەران و هاوڕایان لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران نایەوە. 20 کەس لە نوێنەرانی مەجلیس لە نامەیەکدا داوای کۆبوونەوەی نهێنیان لەمباەوە کرد و کەسانێکیش ڕاگەیێندراویان دا و بە پێشێلکردنی سەروەریی خاکی ئێرانیان لە قەڵەم دا.

بەپێی هەواڵی “تەسنیم”، بەهرام قاسمی، وتەبێژە نوێیەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە یەکەمین دانیشتنی هەواڵنێریی خۆیدا باسی لە کۆتایی هاتنی بەکارهێنانی پایەگای هەوایی نۆژە لە لایەن ڕووسیەوە کرد.

قاسمی گوتوویەتی: “لە هەندێک گۆڕەپاندا، سیاسەتی ئێمە و ڕووسیە راهبوردیە و زۆر لێک نزیکە بۆ نموونە لەمەڕ داعش ـەوە”.

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەمەڕ بەکارهێنانی پایەگای هەوایی نۆژەی هەمەدان لەلایەن ڕووسیەوە گوتی: “ڕووسیە هاوڕا بوو لەگەڵ ئەوەی کە دوو لایەنی ئێران و ڕووسیە دوای ئەنجام دانی عەمەلیاتەکە، هەواڵ و زانیارییەکانی ڕابگەیێنن کە واش کرا. ڕووسیە نە لە ئێران پایەگای هەیە و نە جێگیریش بووە. بابەتێک بوو کە کرا و جارێش کۆتایی پێهاتووە”.

 

 حوسێن دێهقان، وەزیری بەرگریی ئێران لە کۆنفرانسێکی هەواڵنێریدا لەمبارەوە گوتی: “بەکارهێنانی پایەگایی هەوایی ئێران لە لایەن فڕۆکە ڕووسیەکانەوە هیچ پەیوەندییەکی بە مەجلیسەوە نیە، ئەوە بڕیاری نیزام و شۆڕای باڵای تەناهیی نەتەوەییە”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.