لاوێکی ڕۆژهەڵاتی لە کێبەرکێی کیوکۆشین ئێران پلەی یەکەمی هێناوە

0
1009

سەرەڕای بێ دەرەفەتی و ئاوڕلێنەدانەوەی دەسەڵات، براوەبوون و پاڵەوانەتیی لاوانی کوردستانی ڕخژهەڵات لە بوارە جیاجیا وەرزشییەکان بەردەوامە.

 ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ناوەندی ڕۆژی کورد، بێهزاد خزری، وەرزشوانی کورد لە کێشی ٧٠ کیلۆگرەم لە کێبرکێی کاراتەی کیۆکۆشین لە ئاستی ئێراندا پلەی یەکەمی هێناوە.

ئەو وەرزشوانەی باژێڕی مهاباد،  ڕۆژی دوێنێ هەینی ٢٦ی خەرمانانی ١٣٩٥ـی هەتاوی لە ١٩هەمین خولی کێبەرکێی کیۆکۆشین لە ئاستی ئێراندا، ئەو پاڵەوانەتییەی بۆخۆی تۆمار کرد.

بێهزاد هەر لەو کێبەرکێیەدا بۆ بەشداری کردن لە کێبەرکێی جیهانی لە هۆلەند کە بریارە سەرەتای ساڵی نوێی زایینی بەرێوە بچێت و لەو کێبەرکێی جیهانییدا ناوی شیاوانی ئۆلەمپیکی جهانی ساڵی ٢٠٢٠ دیاری دەکرێت هەڵبژێردرا

کیۆکۆشین بۆ یەکەم جار بریارە لە ساڵی ٢٠٢٠دا بچێتە ناو یارییە کۆلەمیکییەکان.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت