پارلمانی بەحرەین بە دژی ئیران هەڵوێستی تووندی گرت

0
684

ئاڵۆزیی نیوان ئێران و وڵاتانی عەرەبی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر پەرە دەستێنێ.

دوای ئاگر تێبەردان لە سەفارەت و کۆنسوولگەریی سعوودییە لە تاران و مەشهەد، وڵاتانی عەرەبی هەڵوێستی تووند و یەکگرتووانەیان بە دژی کۆماری ئیسلامی گرتووە و ئێران بە دەست تێوەردان لە کار و باری ناوخۆیی وڵاتانی خۆیان دەکەن و دەڵێن ئێران لە ڕێگای شیعەکانی ئەو وڵاتە و پڕ چەک کردنیان، ئاسایشی ئەو وڵاتانەی خستۆتە مەترسییەوە.

دۆینێ چوارشەممە ڕێکەوتی ١ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، پارلمانی بەحرەین ، ڕێژیمی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنانی بە پەرەپێدان بە هێرشە تیرۆریستەکان دژی‌ ئەمنییەتی‌ بەحرەیەن تۆمەتبار کرد.

پارلمانی بەحرەین لە ڕایگە‌یەندراوێکدا باس لە پێویستیی وڵامدانەوەی تووند بە دەست تێوەردانەکانی ئێران دەکات و دەڵێ: “کاتی ئەو گەیشتووە وەڵامی دەستێوەردانەکان‌ وتیرۆریستەکانی ڕێژیمی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان بە مستێکی ئاسنی بدرێتەوە و سەقامگیری بپارێزین و دژی دوژمنانی تەناهی وڵات بوەستنەوە.”

لە درێژەدا عادل الجۆبەیر، وەزیری دەرەوەی سعوودی؛ جەختی لە سەر تاوانبار بوونی ڕێژیمی ئێران بۆه ئاژاوەگێڕی و دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتان و پشتگیری لە تێرۆریزم بۆ شێواندنی ئاسایشی ناوچەکە کرد و باسی لە ڕایگەیاندراوی سەرانی هاوکاریی ئیسلامی بۆ تۆمەتباربوونی ڕێژیمی ئێران بۆ پشتگیری لە تیرۆریزم کرد.

هەروەها وەزیری دەرەوەی بەحرەین گوتی: دەبێ ئێران چەکوچۆل بۆتیرۆریستەکان نەنێرێ ولە هەموو وڵاتانی ناوچەی کەنداو داوای هاوکاری بۆ بەربەرەکانێ دژی سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئێران کرد وهەڕەشەی لە ئێران کرد کە باش وایە هەڵوێستی خۆی لە ناوچە بگۆرێ و ٢٤ کاتژمێر مۆڵەتی بە حیزبوڵڵای لوبنان دا تا بەحرەین بەجێ بێڵێت.

شایانی ئاماژەیە کە ١٣هەمین کۆنفرانسی ئیسلامی لە ئیستانبووڵ، ٥ خاڵی لە ڕاگەییةدراوی کۆتایی خۆی، بۆ ئێران تەرخان کردبوو و تێیدا ئێرانی بە تیرۆریسم و پشتیوانی لە تیرۆریسم تاوانبار کردبوو.

هەروەها چوارەمین دانیشتنی پارلمانی عەرەبی، حیزبووڵلای لوبنانی بە تیرۆریست لە قەڵەم دا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.