بەدواداچوونی ناوەندی ڕۆژی کورد بۆ گرفتی فەیسبووکیی هاونیشتمانیان

0
584

ڕۆژی کورد: لە سەر لە ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاویەوە، ئەکاونتی فەیسبووکیی هاونیشتمانیانی کورد تووشی کێشەیەکی لە ناوکاو بووە و کەس ناتوانێ بابەتی نوێ دابنێ.

ئەو کێشەیە وایکردووە سەرجەم هاونیشتمانیانی چالاک لە ڕایەڵەی فەیسبووک لایان وابێ لە لایەن فەیسبووکەوە ڕاگیراون.

بەو هۆیەوە ڕۆژی کورد بەدواداچوونی کردووە و دوو نامەی بە زمانەکانی ئینگلیسی و فەڕانسەوەی بۆ ناوەندی سەرەکیی فەیسبووک و بەرپرسی فەیسبووک “مارک زاکربێرگ”، ڕەوانە کردووە.

ناوەندی سەرەکیی فەیسبووک لە وڵامی ناوەندی ڕۆژی کورددا دەڵێ: “بە هۆی ئەوەی کە ستافی تەکنیکیی فەیسبووک سەرقاڵی هەندێ ئاڵووگۆڕی لە ناو فەیسبووک دان و لە ئێستادا کاری لەسەر دەکەن، ئەو گرفتە ئاساییە و هیچ جۆرە کێسەیەکی تر و هیچ مەترسییەک لەسەر فەیسبووک لە ئارادا نیە”.

لە درێژەی وڵامەکەدا هەروەه اگوتراوە:”بە هۆی ئەوەی کە گۆرانکارییەکە لە بەشی فۆنت دایە، ئاساییە کە ئەو کێشە بە کەسانێک ساز بێ کە بە فۆنی غەیری لاتین و بەتایبەتی ئارامی دەنووسن بێتە ئاراوە”.

لە مەڕ ماوەی بەردەوامیی ئەو گرفتە، هیچ وڵامێکی ڕوون بە ناوەندی ڕۆژی کورد نەدراوەتەوە.

تێبینی: خوێنەرانی بەڕێزمان ئاگادار دەکەنەوە بۆ چارەسەربوونی ئەو کێشەیە بە فۆنتی لاتین بنووسن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت