ئاڵمان: کۆمەڵکووژیی ئەرمەنییەکان لە لایەن تورکیەی عووسمانییەوە بە ژینۆساید ناسرا

0
604

€هەوڵی بێ بڕانەوەی ئەرمەنییەکان بۆ بە ژینۆساید ناساندنی کوشتار و کۆمەڵکووژییان لە لایەن دەوڵەتی تورکیەی عوسمانی لە ئاڵمان سەرکەوت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٣ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، پارلمانی ئاڵمان، کۆمەڵکووژیی ئەرمەنییەکان لە لایەن دەوڵەتی تورکیەی عوسمانی بە فەرمی بە ژینۆساید ناسی.

شایانی ئاماژەیە کە ئەم کۆمەڵکووژییە بە تێکڕای دەنگ و تەنیا یەک دەنگی دژ و یەک دەنگی بێ لایەن، بە فەرمی ناسرا.

دەوڵەتی تورکیە هەوڵێکی یەکجار زۆری دیپلۆماسی خستبۆ گەڕ تا ئەو کۆمەڵکووژییەبە ژینۆساید نەناسرێ بەڵام لە ئەنجامدا ئەرمەنییەکان سەرکەوتن تا لە پارلمانی ئاڵمان ئەو کۆمەڵکووژییە بە ژینۆساید بناسێنن.

بەو بۆنەوە لە کاتی بلاو بوونەوەی ئەو هەواڵە، ئەرمەنییەکانی نیشتەجێی وڵاتی ئاڵمان، لە شاری بێرلین و لەبەردەم نووسینگەی پارلمانی ئوروپا لەو شارە، ڕێ و ڕەسمی خۆشی و ئاهەنگ دەگێڕن.

ڕووداوی مێژوویی کوشتنی خەڵکی ئەرمەنی لە سەردەمی ئیمپراتوریەتیی عوسمانی دەوترێت کە لە نێوان ساڵانی ١٩١٥-١٩١٧ بۆ مەبەستی لە ناو بردن و سڕینەوەی ئەرمەنییەکان ڕووی دا.  بە پێی بەراوەردەکان نزیک یەک تا یەک و نیو میلیۆن کەس لە خەڵک ئەرمەنی بە دەستی سپای عوسمانی و عەشیرەتە هاوپەیمانەکانی کوژراون.

شایانی ئاماژەیە کە تا ئێستاش، کوردەکانی کوردستانی باشوور نەیانتوانیوە کۆمەڵکووژیی ٥٥٠٠ کوردی هەڵەبجەی شەهید و کیمیابارانی کرانیان و هەروەها زیندە بە چاڵ کردنی زیاتر لە ١٢٠ هەزار بارزانی لە لایەن ڕژیمی بەعسی سەددام حوسێن بە کۆمەڵکووژی (ژینۆساید) بناسێنن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.