بە بێ سولێمانیش کورد دەبێ سەربەخۆیی خۆی ڕابگەیەنێت

0
679

نووسینی: ڕەشید قازی

ڕەشید قازی
ڕەشید قازی

کاتێک پێشەوا قازی محمەممەد قورس و قایم و بە پشت بەستن بە خەڵکی شارەکەی خۆی، کۆماری کوردستانی ڕاگەیاند، چاوەڕوان نەمایەوە تا کرماشان و ورمێ و سنە ڕزگار بن، یان تایفە و عەشایری دێبوکری و مەنگوڕ و ئیلخانیزادەکان دەگەڵی هاوڕا بن. یان محەممەد ڕەزا شا و قەواموسسەلتەنە ئیزنی بدات حکومەت ڕابگەیەنێ. هەروەها چاوەڕوانی ئیزن و پشتگریی بریتانیای مەزن یا ئەمریکای خاوەن دەستەڵات یان ڕووسی زلهێزیش نەمایەوە.

پێشەوا بەبێ ئەوەی سواری تانکەکان بێت تا ڕۆلەی کوردی پێ ڕاوبکات و بە زۆری و زۆرداری خێڵەکان لەگەل ئامانجەکانی هاوڕا بکات و بە بێ ئەوەی پەنابەرەکانی وەک بارزانی قەتڵ و عام بکات کە بۆچی لەم دۆخەدا ڕوویان لە بەشێکی تری خاکی نیشتمان کردووە لە دەرفەت کەڵکی وەرگرت و بانگی سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند و خەونی هەزراران ساڵەی کوردی وەدیهێنا.

ئەو لە عەرز و ئاسماندا تاکە دۆستێکی نەبوو و لە کۆشک و تەلاری زلهێزەکنیشدا جگە لە د:ی هەژارانی شارەکەی کەسی تری لەگەل نەبوو بۆیە بە پشت بەستن بە ئیرادەی ئەم خەڵکە هەژارە، قورس و قایم و بە بێ دوودڵی و بە بێ ترس، بەرەو لووتکە هەنگاوی نا، تا سەرەنجام گەیشتە لووتکەی ئاواتی کورد و ئاڵای کورد  و خەونی لە مێژینەی کوردی وەدیهێنا و کۆماری کوردستانی کردە ئەستێرەیەکی گەشاوە لە ئاسمانی مێژووی کوردەوای و سونبولێک بۆ هەر چوار جەستەی ئەم نیشتمانە زامدارە کە ئێستاش کەس نەیتوانیوە خۆ لەوەها بڕێارێک بدات. بەڵام ؟!!.  ئەوکات کە شێخ مەحموود دەستی هاوکاری بۆ دەوڵەتێکی کوردی لەگەل نۆینەری بریتانیانی مەزن ڕەت کردەوە و پێی وابوو کە عوسمانیەکان ڕزگاریدەرنی، هەر ئەوکات کورد دەسکەوتەکانی لە دەست دا. ئەوەش خویندنەوەیەکی هەڵەی شێخ بوو لە سیاسەتی نێونەتەوەیدا.

ئەوکات کە جووڵانەوەی کورد لە سا»ی ٧٥دا هەرەسی ه؛نا و مایەنێک ئا»ای شۆريالشی نوێی بەرز کردەوە، هیوایەک بەدیهات، بەڵام ئەم هیوایە بە هۆی نەبوونی ستراتیژیەکی دیار لە پێناو کوردستانێکی سەربەخۆ و ڕقێکی لە بڕان نەهاتوو لە دژی لایەنێکی دیکە، بوو بە هەوێنی دابەش بوونی ئیرادەی خەڵکی کورد بەسەر دوو جەمسەری دژی بەیەک لەم بەشەی کوردستان. ئەوەش هەڵەیەکی دیکەی سەرکردایەتیی کورد بوو کە پاش نیو سەدە لەسەر هەمان مەڵبەند دووبارە بۆوە. ئێستاش کە کورد زۆربەی خاکی نیشتمانی لە ژێر دەستی خۆی دایە و خاوەن ئابووری و هێزی پێشمەرگە و دام و دەزگا و دامەزراوەی خۆیەتی و پشتیوانیی نێوخۆیی و نێونەتەوەیی هەیە و لە گەمەی زلهێزەکان لە ناوچەدا وەک ئەمری واقع حیسابی بۆ دەکرێت، گەڕانەوە بۆ بەغدا و بوونەوە بە ئامرازێک لە پێناو خزمەت بە برا عەڕەبەکانی، دیسان دووبارە کردنەوەی هەمان هەڵە مێژوییەکانە کە بە سەدان جار لە هەمان مەڵبەند و لەسەر خوێنی لەبڕان نەهاتووی ئەم خەڵکە و هیوابڕ کردنیانە لە پێناو ئامانجە سەربەرزەکانیان .

 ئەوەش دووبارەکردنەوەی تراژدیەکانی سەردەمی میرنشینەکانی بابان و ئەردەڵانە کە لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیی سەفەوی و عوسمانی، ماڵ و هیز و تواناکانی خۆیان ڕێک نەخست، نەک وەک قەوارەیەکی سیاسی نەمانەوە، بەپێچەوانە سەر و ماڵیشیان تێدا چوو. هەربۆیە ئەرکی سەرشانی هەموو ئەو هیز و لایەنانەیە کە نەتەوەیی بیر دەکەنەوە، دەبێ هەروەک پیشەوا قازی بە بێ لەدەستدانی کات و دەرفەت و بە باوەڕ بەخۆیی و بە جەماوەرەکەی، دەوڵەتی کوردیی خۆی ڕابگەیەنێت، هیچ گرینگ نیە، دیسان دووبارەی دەکەمەوە هیچ گرینگ نیە کە سولیمانی لەگەڵیش نەبێ، ئیمڕۆ ئەگەر لە دوورترین گوندەکانی کوردستان وڵاتێکی کوردیمان وەک واتیکانی ڕۆم هەبێ، بەرهەمی خەباتی ٢٧١٦ ساڵەی کوردە کە بە هەموو ئەقڵیتەتەکەی توانیویەتی وەها دەسکەوتێک مسۆگەر بکات، بۆیە دیسان بە خاتری لایەنێک کە دەسکەوتە مێژوییەکان قوربانی سات و سەودای ڕێکخراوەیی و وڵاتانی دراوسێ و عەڕەباکانی حاکم لە بەغدا دەکات، نابێ ئەم هەلە زێڕینە لە دەست بچێت. لە دەستدانی وەها هەلێکی ڕەخساو دەبێتە هۆکارێک کە هیچکات نە مێژوو و نە نەوەکانی داهاتوو نەمانبەخشن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت