بازەکانی ئەهواز بەرپرسیارەتیی تەقاندنەوەی پترۆشیمیی ماهشەهریان وەئەستۆ گرت

0
543

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی “میدی ئیست”، گرووپێکی چەکداریی عەرەبەکانی ئێران بەرپرسیارەتیی تەقاندنەوەی پترۆشیمیی ماهشەهریان وەئەستۆ گرت.

بەپێی ئەو هەواڵە، ڕێکخراوێکی چەکدرایی عەرەبەکانی ئەحواز بە ناوی “بازەکانی ئەحواز” لە ڕاگەیێندراوێکدا بەرپرسیارەتیی تەقاندنەوەی پترۆشیمی ماهشەهریان وەئەستۆ گرتووە.

لە ڕاگەیێندراوی ئەو گرووپەدا کە ماوەی ساڵێک لەوەی پێش دامەزراوە هاتووە ە ئەوان لە هەمبەر داگیرکاریی فارسەکان لە “وڵاتی عەرەبەکان”دا ئەو چالاکییەیان ئەندام داوە.

کۆماری ئیسلامی تا ئێستا بە هەموو شێوە پێشی بە بڵاوبوونەوەی هەواڵەکانی پترۆشیمیی ماهشەهر گرتووە و دەشڵێ ئەو تەقینەوەیە بە هۆکاری تەکنیکی ڕووی داوە کە تا ئێستاش ڕانەگەیێندراوە

بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، یەکەی px8003 ـی پترۆشیمی بووعەلی سینای شاری ماهشەهر ئاگری گرت و تا ئێستاش ئەو ئاگرگرتن و تەقینەوانە لە پەرەسەندن دایە و لە ئێستادا دووکەڵێکی بەربڵاوی مەترسیدار ئەو ناوچەیەی لە خۆ گرتووە و لە پەرەسەندن دایە.

بە سەرنج دان بە تەقینەوەی ٢ بەشی تری پترۆشیمیی ماهشەهر و ئەگەری تەقینەوەی بنکەکانی تری نزیک لەو شوێنە، چۆڵ کردنی تەواویی پترۆشیمیی “تۆندگویان” و “پیترۆشیمیی بەندەری ئیمام” لە ڕیزبەندیی یەکەمی هەنگاوەکانی ڕژیم لەو شوێنەن.

پترۆشیمی ماهشەهر بە گشتی لە ١٩ بنکەی پترۆشیمی پێکهاتووە کە یەکەمیان ڕازی و دوایینیان بووعەلی یە کە سەرجەم ئەو بنکانە پێکەوە لکاون و لە لایەکی تریشەوە بە بیرە نەوتەکانی خوزستانەوە لکاون، پترۆشیمی بووعەلی هەڵگری گازی مەترسیدار و ژارایە و دەگوترێ لە ئەگەری کۆنترۆڵ نەکران و تەقینەوە یان ئاگرگرتنی گازە مەترسیدارەکانی، مەترسیەکی زۆری بۆ سەر ژیانی بەشێکی بەرچاو لە ئێران دەبێ.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پەیوەندییەکی تەلەفوونی لەگەڵ ڕۆژی کورد لەمبارەوە گوتی: “لە ئێستادا نزیک بە هەرهەمووی ئاگرکوژێنەوە گرنگەکانی ئێران بە مەبەستی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە ڕەوانەی ماهشەهر کراون”.

بەپێی لێدوانی ئەو سەرچاوە ئاگادارە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت: “تا ئەمشەو سەرجەم ڕێگاکانی شارەکانی بووشێهر و ماهشەهر بە گشتی داخراون و ئیزن نەدراوە کەس لەم شارانە بچتە دەر بەڵام ئەمشەو و بە هۆی تانکەرە نەوتهەڵگرەکانی عێراقی، ڕێگاکان تا ئاستێک کراونەوە و خەڵکێکی زۆر و بەرچاوی شارەکانی ماهشەهر، خوڕەمشار و ئابادان، شارەکانیان بەجێهێشتووە”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت