“باران” و “مكاییل” گۆرانییەكی دووقۆڵییان بڵاو كردەوە

0
1013

خانمە گۆرانیبێژ “باران”، كە بە ڕەگەز كوردە و لەدایكبووی شاری “مەهاباد”ی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و دانیشتووی وڵاتی ئەمەریكایە. باران پێشتر كە پێشتر دوو كۆپلە گۆرانی بە زمانی كوردی لە ڕێگەی مۆبایلەكەی ڕیكۆرد كردبوو، لە ناو تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووک دەنگدانەوەی زۆری بەخۆیەوە بینی، هەر ئەمە وای كرد بڕیار بدات لەمەودوا گۆرانی بە زمانی كوردیش بچڕێت، ئێستاش یەكەمین بەرهەمی بە هاوكاریی هونەرمەند “میكاییل”، بەشێوەی دەنگ بە ناوی “وەكو و بولبول” بڵاو كردەوە.

باران ساڵی ٢٠١٥ وەک باشترین خانمە گۆرانیبێژی گەنجی وڵاتی ئێران هەڵبژێردرا بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی “سێوی گەورەی مۆسیقا” Big Apple Music Award 2015 كە خەڵاتێكی جیهانیی تایبەتە، هەموو ساڵێک جارێک لە وڵاتی ئەڵمانیا دەدرێتە سەركەوتووترین هونەرمەندەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی قەفقاس و ئاسیای ناوەڕاست، ئەم خەڵاتە دەدرێ بەو هونەرمەندانەی لە ئاست وڵاتەكەی خۆیاندا لە ڕێگەی دەنگدان بە سەركەوتووترین هونەرمەندی ساڵ هەڵبژێردراون و توانیویانە زۆرترین ناوبانگ و سەركەوتن بە دەست بهێنن.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت