بانگەوازی بۆ ڕێێوانی بەرین لە شاری هەولێر بۆ پشتیوانی لە محەممەدسدیق کەبوودوەند

0
935

ڕۆژی کورد: چالاکوانانی سیاسی و مەدەنیی کورد لە کوردستانی باشوور، بانگەوازییەکیان بڵاو کردۆتەوە و تێیدا داوا لەسەرجەم کوردستانیان دەکەن بۆ پشتیوانی لە محەممەدسدیق کەبوووەند، سەرۆکی بەندکراوای مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان، ڕێکەوتی ٨ی مانگ، لە پارکی شانادەری شاری هەولێر، بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن.

دەقەی ئەو بانگەوازە کە وێنەیەکی بۆ ڕۆژی کورد نێردراوە و بە شیوەیەکی بەربەرین لە ڕایەڵە جیاوازەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینتێرنیت بڵاو بۆتەوە بەو شوێنەی خوارەوەیە:

ئاگاداری…

هەموومان کەبوودوەندین…
بۆ پشتیوانی و ناڕەزایەتی دەربڕین،بۆ یەک مانگ، مانگرتن لە خواردنی بەڕێز محەممەد سدیق کەبوودوەند،سەرۆکی بەندکراوای مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان،کۆبوونەوەیەکی بەرین لە شاری هەولێر،ساز دەکرێت.
داوادەکەین،لە هەموو کوردستانیانی خۆشەویست،بەشداری بکەن.
شوێن :بەردەم پارکی شانەدەر

کات : شەشی ئێوارە

ڕێکەوت :چوارشەممە هەشتی مانگ 2016/6/8

بۆ ئاگاداری و پەیوەندی:
عەلی محەممەد(عەلی سیاسی):  07503714620

هادی عەزیزی: 07503361899

شایانی ئاماژەیە کە ئەوە دووهەمین کۆبوونەوەی نارەزایەتییە کە بۆ پشتیوانی لە محەممەد سدیق کەبوودوەند، ڕۆژنامەوان و باوکی مافی مرۆڤی کورد لە هەولیری پێتەختی هەرێمی کوردستانی باشوور، ڕێکدەخرێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.