بانگەوازیی ڕێپێوان بە بۆنەی هاتنی جەوادی زەریف بۆ وڵاتی فینلاند

0
667

ڕۆژی کورد: بەپێی هەندێک هەواڵ بڕییارە ڕۆژی سێ‌شەممە ٣١ی مای، محەممەد جەوادی زەریف، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای وەفدێک لە کاربەدەستان و بازرگانانی ئەو وڵاتە بە سەردانێک بگاتە وڵاتی فینلاند، بەو بۆنەوە لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی، ئێرانی و ئازادیخوازانی دانیشتووی فینلاند، داوا لە سەرجەم کوردان و ئێرانیان و ئازادیخوازانی نیشتەجێی وڵاتی فینلاند دەکەن بۆ بەگژداچوونەوەی ئەم هەموو ستەم و چەوسانەوەیە، بۆ وریاکردنەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە حاند بێدەنگیان سەبارەت بەو ناعەداڵەتیانەو بۆ گەیاندنی دەنگی حەقخوازانەی دانیشتوانی ماف زەوتکراوی کوردستان و ئێران، ، کاتژمێر ۱۱و نیوی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە ۳۱ی مای لە بەردەم بینای مارینا کۆنگرێس سەنتەر، کۆ بینەوەو بە دروشمی “نا بۆ ئیعدام و چالاکییەک بە وتنەوەی “بەڵێ بۆ ئازادیی زیندانیانی سیاسی و مەدەنی” و ئیدانە کردنی میوانداری حکومتی فینلاند لە زەریف، پێک بێنن.

دەقی بانگەوازەکە بە شێوەی خوارەوەیە:

بانگەواز:
تێکۆشەرانی ئازادی خواز!
کوردستانیانی خوازیاری ماف!
ئێرانیانی وەزاڵەهاتووی دەستی دیکتاتۆریی کۆماری ئیسلامی!

قەرارە رۆژی سێ‌شەممە ٣١ی مای، محەممەد جەوادی زەریف، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای وەفدێک لە کاربەدەستان و بازرگانانی ئەو وڵاتە بە سەردانێک بگاتە وڵاتی فینلاند. بە پێی راگەیاندنی راگەیەنەرە فینلاندیەکان، زەریف قەرارە لەو سەردانەیدا لە گەڵ هەر یەک لە وەزیری دەرەوە، سەرۆکی پارلمان و سەرۆک کۆماری فینلاند کۆ بێتەوە.
ئەم سەردان و دیدارانە بەشێکە لە رەوتی لێکنیزیک بوونەوەی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا، دوای ئەوەی ئێران لە بەرنامە ئەتۆمیەکەی پاشەکشەی بۆ کردن. ئەوەش لە کاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروا درێژە بە دەسەڵاتی دیکتاتۆری و داپڵۆسێنەرانەی خۆی دەدا. دەستی لە گرتن، ئەشکەنجە و ئیعدامی جیابیران، چالاکانی سیاسی و مەدەنی نەپاراستوە، نەتەوە بندەستەکان و لەوانە نەتەوەی کورد هەر وا لە گەڵ بێ مافی و سەرکوتی ئەم رێژیمە بەرەوڕوون، ژنان رۆژانە و سیستماتیک دەچەوسێنەوەو دەکەونە بەر بێڕێزی دەسەڵات و بەکرێگیراوانی دەسەڵات، کرێکاران لە سەر داوای حەقدەستەکانیان وەبەر قەمچی و شەللاق دەدرێن، کۆڵبەرانی کورد لە سەر سنوورەکان بە دوای بژیوی رۆژانەیاندا لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئەم رێژیمەوە گیانیان لێ دەستێندرێ و کەمایەتیە ئایینی، ئیتنیکی و جنسی‌یەکان لە کۆمەڵگا دوور دەخرێنەوە و دەکەونە بەر ئەشکەنجەو ئازاری ئەم دەسەڵاتە دیکتاتۆرە.

ئێمە بۆ بەگژداچوونەوەی ئەم هەموو ستەم و چەوسانەوەیە، بۆ وریاکردنەوەی وڵاتانی رۆژئاوا لە حاند بێدەنگیان سەبارەت بەو ناعەداڵەتیانەو بۆ گەیاندنی دەنگی حەقخوازانەی دانیشتوانی ماف زەوتکراوی کوردستان و ئێران، ، کاتژمێر ۱۱و نیوی پێشنیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە ۳۱ی مای لە بەردەم بینای مارینا کۆنگرێس سەنتەر، کۆ دەبینەوەو بە دروشمی “نا بۆ ئیعدام و بەڵێ بۆ ئازادیی زیندانیانی سیاسی و مەدەنی” و ئیدانە کردنی میوانداری حکومتی فینلاند لە زەریف، ئاکسیۆنێک رێک دەخەین.
بەشداریتان لەو ئاکسیۆن و خۆپێشاندانە زایەڵەی دەنگی کپ کراوی چەوساوەکانی ژێر دەستی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
مەرگ و نەمان بۆ دەسەڵاتی دیکتاتۆریی کۆماری ئیسلامیی ئێران

لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی، ئێرانی و ئازادیخوازانی دانیشتووی فینلاند

٢٧ی مای ٢٠١٦
_______________
کات و شوێن:
Osoite, paikka ja aika:
Marina Congress Center, Katajanokanlaituri, Helsinki
31.5.2016 klo 11:30

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.