ڕۆژی كورد : به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه به ڕۆژی كورد گه‌یشتووه و هه‌روه‌ها به پشت به‌ستن به ڕاگه‌یه‌ندراوی پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٣٩٥ی هه‌تاوی له ماوه‌ی ١٠ خولهك دا ده‌سته‌یه‌ك له پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵات پێگه‌یه‌كی ڕژیم له نجنێی خوارووی سه‌ر به شاری بانه‌یان دایه به‌ر ڕهێڵه‌ی ئاگر و ترسیان خسته دڵی داگیركه‌رانی كوردستان .
پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان كه خۆی به هێزێكی نیزامیی سه‌ر به حیزبی دێموكراتی كوردستان ده‌ناسێنێ له پێوه‌ندی به‌و هێرشه دا رایگه‌یاندووه كه ئاماری ڕێژه‌ی خه‌سار و بریندار یان كوژرانی هێزه‌كانی ڕژیم له‌و هێرشه‌یان له به‌ر ده‌ست دا نییه ،
ڕۆژی كورد هه‌وڵ ده‌دا له‌و پێوه‌ندییه دا زانیاریی زیاتر بڵاو بكاته‌وه .