لاوێکی بانەیی نزیک بە ٤ مانگە بێ سەر و شوێنە

0
678

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵدەریی ڕۆژی کورد، لاوێکی خەڵکی شاری بانە کە ماوەی نزیک بە ٤ مانگ لەوەی پێش لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەست بەسەر کراوە تا ئێستاش بی سەر و شوێنە.

پشتیوان نەهرۆیی، گونجێکی کۆڵبەر و کاسبکاری خەڵکی گوندی ئارموردەی سەر بە شاری بانە کە لە ڕێکەوتی ٢٥ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لە لایەن دەزگا تەناهییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەست بەسەر کراوە، تا ئێستاش هیچ باس و زانیارییەک لەسەر دۆخ و چارەنووسی لەبەردەسیدا نیە.

ناوبراو بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، دەست بەسەر کراوە.

دەست بەسەر کردنی خەڵک و چالاکوانان لە کوردستانی خۆرهەڵات

ڕۆژی شەممە ٧ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، بە هۆی بەڕێوەبردنی ڕێ و ڕەسمی نەورۆزی لە مەیدانی دارسەیران ـی شاری مەریوان، بەشێکی بەرچاو لە هاوشارییانی مەریوانی لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەست بەسەر کران.

ڕۆژی  سێ شەممە ٢٥ی ڕەشەممە و دوایین سێ شەممەی ساڵ و ناسراوا بە چوارشەممە سووری، لە شاری کرماشانەوە لە کوردستانی خۆرهەڵات، لە کات ژمێر حەوتی ئێوارەوە لە شاری کرماشان لە نێوان هێزەکانی ڕژیم و خەڵکی ئەم شارە شەڕ و پێکدادان هاتە ئاراوە کە بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، زیاتر لە ١٠٠ گەنجی ئەو شارە دەست بەسەر کران.

سێ هاووڵاتی کورد لە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠ ڕەشەممە بە ناوەکانی “پوویا و ئارمان حوسێن پەناهی” و “پوویا موقەدەم” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەکەن کە بۆ شوێنی نادیار ڕاگواستراون و تا ئێستاش هیچ زانیاریییەک لەمەڕ دۆخی جەستەیی و دەروونی و شوێنی ڕاگرتن و هۆکاری دەست بەسەر بوونیان لەبەر دەست دا نییە.

رۆژی دووشەممە ١٧ی ڕەشەممە یەکێک لە هەڵسووڕانی کرێکاری بە ناوی ((جلیل محمدی)) لەلایان ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەەوە دەست بەسەر کرا.

ڕێکەوتی ٢١ی ڕێبەندانی ئەو ساڵ، لاوێکی بۆکانی بە ناوی سیروان کەماڵی لەدایک بووی ساڵی ١٣٦٩ی هەتاوی لە ناو ماڵی باوکی لە لایەن سێ مەئمووری ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکانەوە قۆڵبەست و دەست بەسەر کراوە و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەست دا نیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.