بانە: تەقە لێ کردن و بریندار کردنی کاسبکاران و کۆڵبەرانی کورد بەردەوامە

0
1397

ڕۆژی کورد: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە، ١٧ جۆزەردان، لە گوندی “قوڵئەستێری” سەر بە شاری بانە، بە هۆی تەقەی هێزە ئینتزامیەكان  لە كاسبكارانی كورد،  دوو كاسبكار بە توندی بریندار بوون.

 کاسبکارە پێکراوەکان دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری بانە کراون.

تەقە کردنی هیزەکانی ڕژیم لە کاسبکاران و کۆڵبەرانی کورد مژارێکی نوێ نیە،  ڕۆژی دووشەممە 27ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، دوو ترۆمبیلی سەمەند و ٤۰٥ کە باری قاچاقیان پیێ بووە،  لە نزیک ئاوایی “سەرا”ی شاری سەقز لەلایان سەرۆکی پاسگای سەرا بە ناوی “سەید زاهید” کەوتوونەتە بەر دەست ڕێژ. بە هۆی دەست ڕێژی ئەو سەرۆک پاسگایە، دوو شۆفیری دوو ترۆمبیلەکە  کوژڕاون و بەو هۆیەشەوە ترۆمبیلی وێڵ کە لە دەست شۆفیر دەرچوون و  چەند ترۆمبیلی دیکەش خویان پێداداون.
جێگای ئاماژەیە میلیتاریزە كردنی سنوورەكانی كوردستان مەترسیەکی گەورەی بۆ سەر گیانی كاسبكارانی كورد دروست كردووە و مانگانە دەیان كاسبكار بە بیانووی جۆراوجۆر بە تەقەی راستەوخۆی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی دەكوژرێن و بریندار دەکرێن.
شایانی باسە کە هەوەک لە هەواڵەکانی ڕۆژی کورددا هاتبوو، نزیک بە دوو حەوتوو لەمەوبەر یەکێک لە کۆمیسیۆنەکانی پارێزگاریی کرماشان بڕیارنامەیەکی خستە بواری جێبەجی کردنەوە کە بەو پێیە کار و بژیویی ژیانی کۆڵبەران سنووردار و بەرەوڕووی تەقەی هێزە نیزامییەکان دەبنەوە. هەواڵدەریی ئیسنا وێڕای بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک لە ژێر ناوی “هێنانی کەلوپەلی ژەهراوی لەلایەن کۆڵبەرانەوە، قەدەغە کرا”، بەستێنی داخستنی سنوورەکان و تەقە کردن لە کۆڵبەرانی پێک هێنایەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.