به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بەڵگەفیلمی “ڕادیۆ کۆبانی” له ده‌رهێنانی ڕێبه‌ر دۆسکی، که ژیانی دوو هه‌واڵنێر له کۆبانی دەگێڕێتەوە، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی دۆکۆمێنتاریی ساڵی ۲۰۱۶ی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌ی ئامێستردامی پێبه‌خشرا.
له‌م فیلمه‌دا، دڵۆڤان کیکۆ له کاتی گه‌ماڕۆ دانی کوبانی ده‌چێته شاره‌که و ئێزگه‌یه‌کی ڕادیۆیی داده‌مه‌زرێنێت و له‌گه‌ڵ هاوڕێکه‌ی ڕووداوه‌کانی شاره‌که و پێشڕه‌وه‌ییه‌کانی داعش و ئاواره بوونی خه‌ڵکی شاره‌که بۆ جیهان ده‌گوازنه‌وه.
ڕێبه‌ر دۆسکی له‌م ماوه‌یەدا شان به شانی ئه‌م دوو هه‌واڵنێره له‌گه‌ڵیان ژیاوه و له نزیکه‌وه هه‌موو ژیانی ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌نووسه‌ی به فیلمێکی دۆکۆمێنتاری هه‌ڵگرتووه.
شایانی باسه که هاوکات له‌گه‌ڵ فیلم هه‌ڵگرتن له ژیانی ئه‌م دوو هه‌واڵنێره، ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمه سیمای کاول و وێرانی شاری کۆبانی له کاتی گه‌ماڕۆکاندا به وردی نیشان ده‌دات و له‌گه‌ڵ شاری ستالینگرادی سه‌رده‌می شه‌ڕی نازییه‌کان و ڕووسه‌کان کە هیچ جیاوازییەکی نییه،هەڵیدەسەنگێنێ و له‌گه‌ڵ نیشان دانی ئه‌م ئاسته له وێرانی، ناو به ناو بڵاو بوونەوەی هه‌واڵی پێشڕه‌وییه‌کانی داعش بۆ ناوشاره‌که و هه‌ڵاتنی خه‌ڵک ئه‌وه‌نده‌ی دیکه دۆخکه ناله‌بار ده‌کات.
به‌ڵام دواجار له دوایین ساته‌کاندا هێزه کوردییه‌کانی ناو کۆبانی به سه‌ر داعشدا سه‌ر ده‌که‌ون و سه‌رکه‌وتنێکی مێژوویی تۆمار ده‌که‌ن.