بابەشێخ حسێنی داوا لە بان کی مون و ئەحمەد شەهید دەکا بە هانای کەبوودوەندەوە بچن

0
137

رۆژی کورد؛

بابەشێخ حسینى، بەرێوەبەرى گشتیی سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران، لە نامەیەکدا داوا لە بان کی مون سەرۆکى گشتیی رێکخراوەى نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەحمەد شەهید راپۆرتێرى تایبەتى نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراو و ناوەندەکانى پارێزەرى مافەکانى مرۆڤ دەکا سەبارەت بە پیشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و دۆخی محەمەد سەدیق کەبوودوەند هەڵوێستیان هەبێت و پشتیوانی و پاڵپشتی لە داواکانی کەبوودوەند بکەن.

ئەمەی خوارەوە دەقی نامەکەیە کە نووسخەیەکی بۆ رۆژی کورد نێردراوە؛

بەرێز بانى کى مون سەرۆکى گشتى رێکخراوەى نەتەوە یەکگرتووەکان!

بەرێز ئەحمەد شەهید راپۆرتنێرى تایبەتى نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە مافەکانى مرۆڤ لە ئێران!

رێکخراو و ناوەندەکانى پارێزەرى مافەکانى مرۆڤ!

نزیک بە مانگیەکە بەرێز محەممەد سدیقى کەبودوەند سەرۆکى رێکخراوى مافى مرۆڤى کوردستان و براوەى چەندین خەڵاتى نێودەوڵەتى لە بوارى مافەکانى مرۆڤ و ئازادى چاپەمەنى لە ئاکامى فشار و ناعەدالەتیەکانى سیستەمى دەسەڵاتداریەتى لە ئێران مانى گرتووە لە خواردن و لە ئێستا دا لە دۆخێکى یەکجار ناجێگیر و دژواره‌و ژیانى لە مەترسیدایە.

محەممەد سەدیقى کەبودوەند دامەزرینەرى رێکخراوى مافى مرۆڤى کوردستانە و….

هەوڵەکانى ناوبراو لە چوارچێوەى پاراستنى مافەکانى مرۆڤ دیار و شایانى ریز و پێزانینە. هەر به‌ هۆى ئەو هەلسووران و چالاکیانە ، لە لایەن بیداگاکانى رژیمى ئاخوندى بە 11 ساڵ زینداان مەحکووم کرا و لەماوەى 9 ساڵى تێپەراندنى حوکمەکەى لە رێگەى جۆراوجۆر لەگەڵ فشار و نارەحەتى بەرەورووبۆتەوە و تەنیا بۆ یەکجار رێگەى پێدراوە کەڵک لە مافى مورەخەسی کاتى وەربگرێ و بە دیدارى خانەوادەى شاد بێتەوە . ئەوە لەکاتیکدایە کە کورى کەبودوەند بە هۆى نەخۆشیەکى سه‌خته‌وه‌ دەناڵێنێ و خەم و ئازارەکانى لەسەر محەممەد سدیق کەبودوەند قورستر کردووە.

لە ئێستادا بە هۆى مانگرتنەکەى ئەمجارەى بارودۆخى تەندورستى کەبودوەند بەرەوخەرابی زیاتر چووەو ،وه‌ک پیشتر ئاماژه‌م پێدا گیانى کەوتۆتە مەترسیەوە و پێویستى بە پێراگەیشتنى پزیشکى و کۆتایی هێنان بە مانگرتنەکەى هەیە. لە ئێستادا  وەڵامدانه‌وه‌ بە ویست و داوا رەواکەى و کۆتایى هێنان به‌و فشارە ناعادیلانەیە لەسەر ناوبراو لە لایەن رژیمى ئاخوندیەوە چاوه‌روان نه‌کراوه‌.

هەر بۆیە داوا لە ئێوەى بەرێز و هەموو ناوەند مرۆڤدۆستەکان دەکەم بە زووترین کات بە گرتنى هەڵویستى شیاو لەبەرانبەر سەرەرۆییەکانى دەسەڵاتى ئاخوندى پێش بە جینایەتى ئاخوندان بگرن و بە  پشتیوانى و پاڵپشتى بەرێز کەبودوەند و داواکانى گیانى ناوبراو لە مەترسی رزگار بکەن.

لەگەڵ رێزمدا

سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران 

بەرێوەبەرى گشتى 

بابەشێخ حسینى 

12ى جۆزەردانى 1395

Related Post

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌