زیندانیه‌کی سیاسیی کورد لە زیندان ئازاد کرا

0
990

ئومید پەرهیزگار،دوای پێنج مانگ و بیست ڕۆژ،ئەمڕۆ لە بەندیخانەی گشتیی شاری مەریوان ئازاد کرا.

ئومید پەرهیزگار تەمەن بیست و حەوت ساڵ و خەڵکی شارەدێی نێی سەر بە شاری مەریوان، ماوەی نزیکەی شەش مانگ لەمەوپێش بە تۆمه‌تی بەشداری لە خۆپیشاندانی دژ بە سێدارەی لاوانی کورد لە مەریوان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەست بەسەر کرا.

ئومید پەرهیزگار وێڕای چالاکوانێکی تری مەریوانی بەناوی ناسح پەروازە دەستبەسەر کرابوو.

شایانی ئاماژەیە کە ئەو خۆپیشاندانە دوای لە سێدارەدانی شێرکۆ مەعارفی لەلایەن  کۆماری ئیسلامییەوە، لە لایەن کۆمەڵێک لە خەڵک و لاوانی ئەو شارەوە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە لەسێدارەدانی لاوانی کورد، بە دروشمی کوردستان لە سێدارە مەدەن،ساز کرا و تا ئێستا چەند کەسێک لە لاوانی ئەو شارە بەو هۆیەوە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بانگهێشت کراون.

پێویسته‌ بگوترێ کە گرتن و دەست بەسەر بوونی چالاکوانانی شاری مەریوان لە دوو ساڵی ڕابردوودا پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێوە و بەو هۆیەشەوە لەو دوو ساڵەی دواییدا چالاکوانێکی زۆری ئەو ناوچەیە ڕوویان لە هەندەران کردووە و تەرکە وڵات ىوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.