شەش لاوی دەست بەسەر کراوی کامیارانی بە دانانی بارمتە ئازاد کران

0
591

شەش  لاوی دەست بەسەر کراوی کوردی شاری کامیاران ـی سەر بە پارێزگای سنە لە کوردستانی خۆرهەڵات بەیانیی ئەمڕۆ ئازاد کران.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە شاری کامیاران، ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، شەش لاوی دەست بەسەر کراوی کامیاران بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

هەروەک لە هەواڵەکانی ڕۆژی کورددا هاتبوو، ڕێکەوتی٢٩ و ٣٠ بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی دوو گەنجی مەریوانی بە ناوەکانی “شاهۆ سادقی” و “ئارام محەممەدی” دەست بەسەر کران و ڕۆژی پێنج شەممە ٣٠ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، دوو گەنجی تریش بە ناوەکانی “مێهرداد سەبووری” و “ئومید ئەحمەدی” دەست بەسەر کرابوون.

هەروەها لە درێژەی دەست بەسەر کرانەکاندا، دوو کچی چالاکی شاری کامیاران بە ناوەکانی شۆعله گودەرزی و ڕۆژژین ئیبراهیمی ـش دەست بەسەر کراون کە ئەوان بەر لەو چوار کوڕە گەنجە، ئازاد کراون.

ئەو شەش لاوە کامیارانییە ئەمڕۆ چوارشەممە، ٥ی خەرمانان بە دانانی بارمتە ئازاد کران. تا ئێستا زانیاری ورد لەمەڕ چەندی و چۆنی بارمتەکەیان لەبەردەست دا نیە.

photo_2016-05-25_13-31-40

photo_2016-05-25_13-31-46

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.