ئەخلاق و ویژدان دە کردەوەدا

0
822

hemid_Mailiئەخلاق و ویژدان: (درووست یان نادرووست )

نووسەر: نێوی بە سەر بابەتەکەوە نەبوو

وەرگێڕ:لە سۆئێدییەوە حامید مائیلی

زۆر لە سەر ئەخلاق و ویژدان قسە دەکرێ .ئەغڵەب ئەو دوو تێگەییشتنە تێکەڵ بەیەک دەکرێن .ئەوەیکە کە ڕوونە زۆربەی هەرە زۆری دەیانەوێ وا بنوێنن کە ئەخلاق و ویژدانی ئەوان دە ڕادەیەکی بەرز دایە .بە گشتی ئەخلاق  بەزمانی یونانی “ئێتۆس” یانی نەریت ،داب و باو،گریمانەیەک کە ئینسان وەک ئیدەئالێک دەبێ چلۆن بیر بکاتەوە وچلۆن هەڵسوکەوت بکا واتە “بەرحەقترین ،باشترین ،بە قازانجترین” .ویژدان بە زمانی لاتینی ” مۆرالیس” ئەوەش تا ڕادەیەک هەر بەو مانایەی وەک ئێتۆس دەکار دەکرێ . شتێکە کە چلۆن دەکردەوەدا کەلکی لێوەردەگرین  . بە هەرحاڵ دەکرێ ئینسان خاوەن ئەخلاقێکی باش(بە تایبەت قانوونگەلی لە مەڕ ژیان دە ڕادیەکی بەرزدا ) بێ بەلام ویژدانێکی خەراپ (کردەوەیەکی دژ بە ئەخلاق کە پێشێلکاری قانوونەکانی باشی ئەخلاقین). بە کورتی دێتەوە سەر ئەوەی کە ئینسان بژی ” ویژدانمەند دەکردەوەدا ” کە ئینسان فێری ” ئەخلاق دە تێئۆریدا ” دەکا .ئەوەش جا دیارە سروشتییە کە لەژێر هەلومەرجێکدایە  کە ئینسان فێری (چاکە و بەرحەقی ) دەبێ .

کاتێک پرسی ئەخلاق و ویژدان دێتە گۆڕێ و قسەیان لە سەر دەکرێ، دەتوانێ بۆ نموونەتێکەڵ بەو سێ خاڵە بێ.

  • ئەوەی کە پێشوو ڕووی داوە – بەئانقەست وبە مەبەست (کاتی دیاریکراوە)
  • ئەوەیکە ئێستا ڕوو دەدا (هەنگاو هەڵگرتن (کاتی دیارکراوە)
  • ئەوەیکە دواڕۆژ ڕوو دەدا- ئاکامەکان ،ئاسەوارەکان ،دەسکەوتەکان(هەمیشە کاتی دیاریکراو نین )

تەواوی ئەوانە بە جارێک دەو سێ قۆناخەدا دوای لێکۆلینەوە بە ئاکام ناگەن مادام ئەو سێ قۆناخانە جار دەگەل جار دووپات نەکرێنەوە تا ئێمە بە ڕاستییەکان دەگەینێ .

خاڵەکانی دەستپێکی جیاواز

بۆ وەیکە ڕادەی ئەخلاقی قەزاوەتێک هەڵبسەنگێنین ئینسان دەتوانێ  شێوەی جۆراوجۆر بگرێتە بەر . ڕاستییەکەی ئەوەیە کە هەر هەمووشیان کاتی سنووردارن و هەر کامیشیان لایەنی باش و لایەنی خەراپی خۆیان هەیە بە گشتی ئەوانەن :

  • هەستی ئەخلاقی -هەلسوکەوتێک بەرحەقە کە بیریکی بەرحەقی لە پشت بێ

  • ئەرکی ئەخلاقی – هەڵسوکەوتێک بەرحەقە کە ئەرکێک بەرێوەی بەرێ.
  • بەرزی ئەخلاقی – زەخت لە سەر ئەوە دەکاتەوە کە ئێمە وەک ئینسان دەبێ چلۆن بین لەو جێگایە کە کەسایەتی ئێمە بە سەر بەرزی ئەخلاقیی ئەرێنیدا وەک “بەرپرسیارەتی تەواو ،دەست ئاواڵەیی ،بەبەزەیی ،بوێری ،مەتمانە،دڵنەرمی ،ڕاستوێژی ،نەفس شکاوی (تەوازووع)” وئەو بارە قورسە کە بۆ فڕێدان دەبێ وەک “ئەو خدە دزێوانەی دژ بەوانی چاک ” دابەشدەکرێ .ئینسانێکی بە ئەخلاق کردەوەشی درووستن .
  • ئاکامی ئەخلاقی –.هەڵسوکەوتێک درووستە کە ئاکامێکی باشی لێبکەوێتەوە.
  • ئینسان تەنانەت جاری وا هەیە باسی “هەلومەرجی ئەخلاقی” یش دەکا – هەر هەلومەرجێک تایبەتە بە خۆی و پێویستی بە هەڵوێستێکی ویژدانی نوێی هەیە بە بێ لەبەرچاوگرتنی ئەو قانوونگەلانەی پێشوو دە هەلومەرجێکی وەک یەکدا .

ئەو بەرزە فڕییە ئەخلاقی و ویژدانییە بێ پسانەوە پەرە دەستێنێ و تایبەتمەندییە باشەکانیش شێلگیرانە بە هێز تر دەکا و هەڵگری نییەتی باشیشن، بە چەشنێک بەڕێوە دەچن کە ددانی بە خێریان پێدا دەهێنرێ وپشت ئەستوور بە شتێکە کە ئێمە کردوومانە  وهاوکات دەردەکەوێ کارێکی درووست بوو ئەوەیکە ئێمە نەمانگووت و نەمانکرد و ڕەوانگەیەکی گشتی وا دەخولقێنێ کە ڕوانگەی هەموو تاکەکانە .

   بەربەئامانجی ئەخلاقی/ویژدانی خەڵک گرتن یان ئاستەنگ لە سەر ڕێگایان ساز کردن

 هەڵوێستی بەدوور لە ئەخلاق ئەوەیە کە بە خشکە وبە ئانقەست چەواشەکاری و حەشاردانی زانیاریگەلێک دە حەولی تاکێکدا کردن ،کە مەبەستی دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئەخلاقی دە ڕادەیەکی بەرزدایە.ئاسەوارەکانی دەتوانێ  یەکجار نەرێنی بێ کە ئینسانێک ئاوا بە ئانقەست دەگەل خەلک خەراپ هەڵسوکەوت دەکا .

ئەوە هەر سێ قۆناخی ” ئانقەست ،هەنگاوهەڵگرتن وئاکامەکان دەگرێتەوە “. لە ڕێگای تەنانەت حەشاردانی زانیاری لەمەڕ ئەوانەی پێشوو ڕوویاندابوو هەلومەرجەکە خەراپتر دەکا .چونکوو دواتر ئیزن بەوکەسە نەدراوە کە بتوانی بە سەر خۆیدا بچێتەوە و خۆی ڕاست کاتەوە .ڕێگایەک دەمێنێتەوە ، ئینسان خۆی دەبێ بیری لێبکاتەوە ،بەرنامەی بۆ دابڕێژێ ئەویش  بێ ئەخلاقییانە /بێ ویژدانییانە دەرکەوێ ،بەلام ئەوە بە تەواوی شتێکی دیکەیە و جا دیارە زۆر شتێکی جیددیشە کە یەکیک بەئاگایییەوە شتێک بکا کەبە پێچەوانەی خواست و ویستی و قەستی خۆیەتی  .ئێمە دەبێ هەموو حەول بدەین و یارمەتیدەر بین کە بتوانین هەڵومەرجێكی چاک وگونجاو بۆ یەکتر بڕەخسێنین کە پەیوەندییەکی شەڕافەتمەندانەمان دە نێواندا ببێ .

ئەگەر کەسێک لەهەمبەر من بێ ئەخلاقییانە / بێ ویژدانییانە بجووڵێتەوە ،لە باری ئەخلاقیی درووستە هەر بەو شێوەیە وڵامی بدرێتەوە ؟

نا ! تەنانەت بەڕەڵڵا ترین کەسیش دەبی بەو پەڕی ئەخلاقییەوە دەگەلی بجووڵێیەوە .جا ئەو کەسە یان دە حزووردا یان دەحزووردا نییە .ئەگەر ئاوا نەبێ بەو مانایەیە کە ئێمە ئەو بێ ئەخلاقییەمان سەلماندووە و دە بە هێز کردنی نییەتی چەپەڵ ،کاردانەوەی و ئاکامی بەشدار بووین.دەبێتە گرتنەوەی ویژدانێکی دزێو. درووست وایەکە ئەخلاق /ویژدانی بەرز ڕابگیرێ . گرینگایەتی شتەکە دە دەرفەتە بەربەرەکانییەکەی نێوان چاکە و خەراپە دا .ئاواش هاسان نییە و پێویستی بە چیکڵدانەیەکی زۆرە .لەلایەن ئێمەوە دەبێ نیشانبدرێ کە بەداخەوە ڕەچاو کردنی لایەنی نەرێنی شتەکە هاسانترە لە ڕەچاو کردنی لایەنی ئەرێنییەکەی .تەنیا  ئاگاداری لەمەڕ ئەوە کە ئیمە ئینسانەکان ،خەراپ بوونمان هاسانترە لە چاک بوونمان ،دەتوانێ یارمەتیدەر بێ لە کاتێک دەگەڵ بێ ئەخلاقی ڕووبەڕوو دەبینەوە ، نەکەوینە ژێر زەختی بێ ئەخلاقی ئەولایەنە کە نەتوانین هەڵوێستێکی عاقڵانە بگرین .مخابن دە رووداوەکانی مێژووییدا و دە هەڵسوکەوتی ڕۆژانەی ژیاندا دەبینین کە کەسانێکی زۆر بە کەلک وەرگرتن لەوەیکە وەک ئەزموون دیویانە یان لەویش خەراپتر بە پاساوی بێ مەنتیق هۆی ئازار و ئەزییەتی کەسانی دیکە بە بێ لەبەرچاوگرتنی هیچ ئەخلاقێک دەستەبەر دەکەن .سەرەڕای وەیکە سەرچاوەی ئەو ڕووداوە دەتوانێ ناگرینگ بێ و لە ڕووی هەڵەو یان بە نێیەتی پاک بۆ کەلک وەرگرتن لەو ڕووداوە بە ئانقەست بۆ ماوەیەکی درێژ خایەن و نەپساوە و سیستیماتیک بۆ بەد نێو کردن  و یان ئازار و سەدەمە پێگەیاندن   بەو ئینسانە بووبێ . ڕوون کردنەوەی زۆر دژوارە کاتێک “پێشێلکراو “خۆی دە راستیدا پێشێلکارە،” سووکایەتی پێکراو”خۆی بە ئاگاییەوە سووکایەتی دەکا یان ” ڕووشاوە ” خۆی بە ئانقەست خەڵک دەڕووشێنێ .ئەوەیکە هەمیشە بە خۆشەویستییەوە حەولی سارێژکردنەوەی برینی ئەو کەسانە بین کەپێویستیان بەپەیوەندی و یارمەتی ئینسانەکان هەیە ،نەک ئەو کەسانەی کە کەرەسەی دیاریکراویان بۆ گەییشتن بەو بەرزی ئەخلاقییە دەو پەیوەندییەدا هەیە .ئێمە هەمیشە شێلگیرانە دەبێ ئاماژە بەو هەڵسوکەوت و حەولانە کە زەرەر و زیانی خەلکی لێدەکەوێتەوە بکەین .تەنانەت بەوەی کە کارێک دەکا ودەشییەوێ بیسەلمێنێ کە “حەق ” بەوە وخۆی وەک قوربانییەکی بێ تاوان دەنوێنێ بۆ وەیکە دەئاکامدا خەلک بۆ بەشداری دەو کارە دزێوەی خۆیدا قانیع بکا  .

 گوێ لەمستی بۆ قانوون و دەستوور و پێکهاتەکان

زۆر کەس هەن لە سەر ئەو باوەڕەن کە بەرزی ئەخلاق و ویژدان ئەوەیکە گوی لەمستی خاڵ بە خاڵی قانوونگەل ،پرەنسیپگەل ،دەستوور و پێکهاتەکان بی ،مخابن ژیان ئاواش هاسان نییە .قانوونگەل /پرەنسیپگەل /داب ونەریتگەل دە نێوان ڕێکخراوەکان،هەرێمەکان، ولاتەکان و تەنانەت دە سەردەمی جیاوازکانیشدا فەرق دەکەن. کام قانوون بەرحەق ،وباشە ؟دە دریژ خایەندا رەنگبێ تا ئێستا ئەو قانوونانە باش و بەرحەق بووبن لانیکەم ئاکامی باشیان بۆ هەمووان “هەلومەرجی ئەخلاقی بە گونجاوی دەگەڵ سەردەم”لێکەوتۆتەوە .گەورەترین پرسیاری بێ وڵام تا ئێستا هەر ئەوەیە کە : چلۆن پێشوەخت بیانناسین ؟

ئێمە وەک ئینسان ناکرێ قەت لە ژێر باری قورسی بەرپرسیارەتی ویژدانی بە بیانووی وەیکە دەستوور لەلایەن بەرپرسانی سەرەوەڕا دراوە “من تەنیا دەستوورم بە ڕێوە بردووە”یان “من قانوونەکانم بەرێوە بردووە” یان خەڵکی چیان کردووە یان نەیانکردووە “منیش هەر ئەوەم کردووە کە خەلک کردوویەتی ” هەروەها “هیچکەس هیچی نەکردووە” شان بخزێنین . هیچ هەڵسوکەوتێک “یان خۆ لێدزینەوەی” بێ ئاکامی گونجاو نابێ .بۆ نموونە کەسیکی دیکە نە لەباری ئەخلاقی ونە لەباری ویژدانییەوە نە شایانە و نە بەرحەقە بۆ دیفاع بۆ ئەوتۆ هەڵسوکەتێک.

ئێمەناتوانین ئینسانییەتی خۆمان تا ئەو ڕادەیە وەک شتێکی بێ فکر یان کەرەسەیەکی نەناسراوی بێ کاردانەوە یان بە گوێرەی بنەما هەلسێنگێندراوەکانی خۆیی دابەزێنین. ئێمە ناشتوانین بڕوانینە هەر هەنگاوێکی درێژ خایەن وەک شتێکی بەتەواوی تەریکبووە و بێ کەلک یان تۆبزیک سەبارەت بە داهاتوو .

ئێمە هەمیشە دەنگێکی نویمان هەیە . هەڵسوکەوتیکی نامەنتیقی قەت درووست نییە چونکوو دە چەند جاری جیاوازدا ڕوویانداوە و لەوانەشە هەر کام لەوانە لایەنی باش و لایەنی خەراپیشان بووبێ .مخابن زۆر نموونەی بە کردەوە لەبەردەستاندان، ئێستاشی دەگەل بێ لە مێژوودا ئەخلاق  وویژدان بە چاوی قووچاو گوێڕایەڵی ئوتوریتەگەڵ یان “هەموو ئەوانی دیکە” ی بێ هەست و ساکار ،قانوون ،کەللەڕەقی و یان نەبوونی مەتمانە بەخۆ بوون.خۆ دزێنەوە وخۆنەبان کردن لە ڕەخنەگرتن زۆر جاران بە داخەوە ‌هیزێکی بزوێنەری زیاتر لەوەیکە چاڵاکانە یان ناچاڵاکانە دژایەتی “حەق” و”چاکە” عەقڵ و ئینسانییەت دە بەشداری دە هەڵسوکەوتی جێی لۆمە و بە دوور لە ئینسانییەت بکەی پێویستە . زۆر دژوارە کە لە هەڵوێستە گیراوەکان وبڕیارەکانی پێشووی خۆت، نەبان بی و لێیان بەدوور بی.هەر بۆیەشە ئێمە خاوەنی بەرهەڵستێکی گرینگی دەروونی خۆمانین کە هەمیشە دەکرێ چالاک بکرێ کاتێک ئاکامەکان هیچ پاساوێکی مەنتیقییان بۆ هۆیەکانیان پێ نییە .ئەوەش هیچ پەیوەندییەکی بە وەیکە چ گوتراوە ،چ قەوماوە ،چۆن بیرکراوەتەوە دە درێژایی ئەو “ڕێگا”یەدا نییە .

ئەگەر دەو پەیوەندییەدا بە وردی سرنج بدەینە ئەوانەی کە بڕیار لە سەر دەستوور ،قانوونگەل ،پرەنسپیپ و پێکهاتەکان دەدەن،ئەغڵەب جار زۆر خۆیان ناگرێتەوە .ڕەنگبێ بڕیاردەرەکان زیاتر و بە وردی فکریان لێکردبیتەوە کە دەگەڵ ستانداردەکانی ئەخلاقی گونجاو بن تا نەکا مەترسی ئاکامی نەرێنی ئەو بڕیارانە کە خۆیان دەریان بڕێوە، ئەوانیش بگرێتەوە . مخابن ئەوە شتێکی ناهاسایی نییە کە ستانداردی جۆراوجۆری ئەخلاقی ،چلۆن “خەڵکی دیکە” بگرێتەوە و چلۆن من خۆم بگرێتەوە .مەبەست لە ئەخلاق /ویژدانی بەرز ئەوەیە کە هەر ئەو ستانداردە دەهەلومەرجی جۆراوجۆردا کلکی لێوەربگیرێ .

کەرەسەیەکی بەکردە “چوارپرسیاری تاقی”

لەبەر وەیکە هەم دژوارە وهەم پێویستی بە ئەخلاقیکی بەرزی شێلگیرانە بۆ بەکردەوە کەلک وەرگرتنی لەویژدان دە هەڵسوکەوت دا هەیە ،ئێمە پێویستمان بە کەرەسەیەک هەیە کەبە کەلک بێ . کەرەسەیەک کە یەکجار زۆر بەربڵاوە دە دونیادا ئەوەیە، کە پێی دەلێن “چوارپرسیاری تاقی “شێوەیەک کە دەگەل هەموو ئەوانەی کە ئێمە فکری لێدەکەینەوە ،دەیڵێین و دەیکەین دەگەل ئەو چوار پرسیارە ڕووبەڕوو دەبنەوە ، ئەوانەن :

  • ئەرێ ئاخۆ ڕاستە ؟
  • ئەرێ ئاخۆ بۆ هەموو لایەنێک بە ئینسافانەیە ؟
  • ئەرێ ئاخۆ ڕەخسێنەری نێوانخۆشی و پەیوەندی دۆستانەیە ؟
  • ئەرێ ئاخۆا دە بەرژەوەندی هەموو ئەوانەدایە کە دەیانگرێتەوە ؟

بە گشتی ئەو چوار پرسیاری تاقییە کە وا وێدەچێ لە هەموو دونیایەدا ڕیکخراوی خزمەگوزاری( روتاری ) پەرەی پیدەدا و بڵاوی دەکاتەوە .ئەو چوار پرسیاری تاقییە سالی ١٩٤٣ لە لایەن ئەو ڕێکخراوەوە هاتە گۆڕێ .لاینگری لە ئەخلاق /ویژدان دەگەڵ ئەو چوار پرسیارە تاقییانە هۆی سەرەکین بۆ ئەو کەسانەی کە دەو ڕیکخراوەیەدا چالاکن .سەرجەم زیاتر لە 1,200000 هەزار ئەندام لەوانە 300000 کەسی لە سۆئێدێن  بێ پسانەوە چاوەڕوانن کە ئەو چوار پرسیارە تاقییانە لە ژیانی ڕۆژانەدا بێننە گۆڕێ .زۆریەک لەو کۆڵەوارییانەی جیهان جا دە کێشەکانی قووڵ یان کەمتر قوول کەدەکرا خۆیان لێبپارێزرابایەن، ئەگەر ئەو کەرەسەیە کرابا باو دە نێو بەشدارانی ئەوکێشانەدا. “روتاری” ئێستا شتێکە هەتاهەتایی،دوای 20 ساڵ کاری شێلگیرانە و تاقەتپروکێن  خەریکن کە نەخوشینە مەترسیدارەی”ئیفلیجی” لە جیهاندا  بن بڕ بکەن .

تەنانەت ئەو چوار پرسیاری تاقییانە کە لە سەرەوە باسیان هاتووە ،و بۆ کەلکوەرگرتنی هەراو دەبێ سەرەڕای وەش هەلومەرجی زۆر دژوار وەک هەموو ئەو قانوون و نەریتە باوانە وەک ڕێگر دەتوانن، تووشی لە ڕێ هەتڵە بوونمان بکەن . هەر بۆیەشە یەکجار گرینگە کە ئیمە ئەو قانوونە بنەڕەتییە ئەخلاقییانە و ئاستەنگە ویژدانییەکان بێ پسانەوە دەناخماندا چالاک بکەن .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.