باڵەخانەیەکی فەرماندەیی ئێران لە دیمەشق ئاشکرا بوو

0
1489
نيروهاي ارتش سوريه

ڕێکخراوی موجاھیدینی خەلق، ناوەدنێکی فەرماندەیی و زانیاریی ئێرانی لە سووریە ئاشکرا کرد.

ڕۆژی کورد: ماڵپەڕی “مه‌یل ئانلاین”ی بەریتانیا، لە زاری ڕێکخراوی موجاهیدینی خەڵقی ئێران، باڵەخانەیەکی 5 نھۆمی لە نزیك فڕۆكەخانەی دیمەشقی ئاشکرا کردووە کە ناوەندی فەرماندەیی و زانیاری ئێران لەو وڵاتەیە،

بە گوێره‌ی هه‌واڵی “مه‌یل ئۆنلاین” باڵەخانەكه‌ لەلایەن سەربازانی ئێرانەوە پاسه‌وانی لێدەكرێت و نزیك بە ھەزار كەسی تێدایه‌.

مەیل ئانلاین هەروەها ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ کە ئەو باڵەخانە نۆڕینگەیەكی پزیشكیی تایبه‌تی ھەیە کە بۆ چارەسەرکردنی ئه‌و چه‌كداره‌ ئێرانییانه‌ی له‌ شه‌ڕه‌كاندا بریندارده‌بن کەڵکی لێوەردەگیردرێت.

بەپێی بەڵگەكانی موجاھیدین 60 ھەزار شیعە لە شەڕی سووریا بەشدارن کە ئەو ئەژمارە زۆر زیاتر لەو ئەژمارەی کە تا ئێستا باسی لێوە دەکرا.

تا ئێستا ئەژماری چەکدارانی شیعەی بیانی کر لە خاكی سووریان و شەڕ دەکەن بە 16 هەزار کەس مەزندە کرابوو.

بەشار ئەسەد بەردەوام ئێرانی وەک پشتیوانیی سەرەکیی خۆی ناو بردووە و بەڵێنیشی بە ئێران داوە کە هەروەک لە سەردەمی شەڕدا، ئێران پشتیوانی بووە، نوێژەنکردنەوەی سووریەش هەر لەسەر دەستی ئێران ئەنجام بدرێت و ئێران وەک “گەورەترین شەریکی ئابووری”ـی خۆی ناو دەبا.

کۆماری ئیسلامی بە ئاشکرا باس لەوە دەکات کە مەبەستی لە شەڕ لە سووریە و عێراق و وڵاتانی تر، دوور خستنەوەی شەڕ لە ناوخۆی ئێرانە و بە وتەی بەرپرسانی سەربازیی ڕژیم، ئەگەر ئەوان لە سووریە و عێراق شەڕ نەکەن ئەوا دەبێ لە کرماشان و هەمەدان و تەنانەت شەقامەکانی تاران، ڕووبەڕووی نەیارانیان ببنەوە.

پاسدار داریوش دروستی ڕێکەوتی 12ی خەرمانان و ئەحمەد غولامی جێگری  فەرماندەی لەشکی 10ی سەیدوشوهەدا، ڕۆژی چوارشەممە 10ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، دواترین کوژراوانی ئێران لە شەڕی سووریەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت