پیرانشار: لە ناوچەی پردانان شەڕ هاتە ئاراوە

0
3862

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە  پیرانشار، سەرەتای شەوی ئەمشەو یەکشەممە 28ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی لە ناوچەی پردانان، نزیک لە گوندی قەبری حوسێنی سەر بە باژێڕی پیرانشار لە نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی سپای تیرۆریستیی پاسداران، شەڕ و پێکدادان هاتۆتە ئاراوە.

هەواڵنێری ڕۆژی کورد پشتڕاستی کردەوە کە بە دڵنیاییەوە ٤ کەس لە هێزەکانی ڕژیم لەو شەڕەدا بە تووندی بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار ڕاگواستراون.

ڕێگای نێوان پیرانشار و سەردەشت بە تەواوی لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە داخراوە و هاتووچۆ قەدەغە کراوە.

بە گوێرەی هەواڵی هەواڵنیری ڕۆژی کورد لە پیرانشار، ئەو شەڕە تا ئێستاش بەردەوامە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو شەڕە لە نێوان هێزی پێشمەرگەی حدکا و هێزەکانی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ڕژیمی ئێران هاتۆتە ئاراوە.

لە کاتی داڕشتنی ئەو هەواڵە، ڕێژەیەکی زۆر ئامبووڵانس لە ناو باژێڕی پیرانشارەوە بەرەو شوێنی شەڕە و پێکدادانەکان دەڕۆن و ئەوەش بە واتای زۆریی تێچووی ڕژیم و بریندارەکانیەتی.

نوێ دەرکرێتەوە:

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕٶژی کورد لە پیرانشار، دوو کەس لە بریندارەکانی ئەمشەوی شەڕی نێوان پێشمەرگەکانی دێموکرات (حدکا) و هێزەکانی سپای تیرۆریستیی پاسداران، بە هۆی قووڵیی برینەکانیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی ورمی کراون.

یەکێک لە جاشەکان لە تایفەی ئامان لە شارەکی مەنگووڕانە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت