عارف قوربانی: ته‌نها ‌حزبی دیموكرات ‌نزیكه‌ی 269 كه‌سیان له‌ لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ئێرانه‌وه‌ لە هەرێمی کوردستان لێ تیرۆركراوه‌

0
149

ڕۆژی کورد: عارف قوربانی نوسه‌رو شرۆڤه‌كاری سیاسی بڕوای وایه‌ هه‌ره‌شه‌كانی ئێران كاردانه‌وه‌ی رووداوه‌ تازه‌كانه‌ كه‌ بۆ ئێران چاوه‌ڕوان نه‌كراوبوو به‌تایبه‌ت كه‌ هه‌رێمی كوردستان زیاد له‌پێویست موراعاتی ئه‌و وڵاته‌ی كردووه.

عارف قوربانی
عارف قوربانی

عارف قوربانی له‌میانەی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی گفتوگۆی ڕۆژنامه‌نووس له‌ ڕادیۆی ڕووداو گوتی:” ئێمه‌ ئه‌گه‌ر به‌ یه‌ك چاو ته‌ماشای ئێران و توركیا بكه‌ین به‌درێژایی 25 ساڵی ڕابردوو، دەبینین ئێمه‌ نه‌مانتوانیوه‌ بۆ ساڵێكیش بێت وابكه‌ین په‌كه‌كه‌ له‌به‌ر ئێمه‌ چالاكییه‌كی ڕابگرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گوێمان له‌توركیا نه‌بووه‌ هاوشێوه‌ی سه‌ردار سه‌لامی هه‌ڕه‌شه‌ بكات.

قوربانی ئه‌وه‌شی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌:”هه‌رێمی کوردستان قبوڵی كردووه‌ ئێران به‌ئاره‌زووی خۆی ده‌ست له‌كارووباری وه‌ربدات و وه‌ك ماڵی خۆی مامەڵەی لەگەڵدا كردووەو تاوه‌كو ئاستی دانانی پارێزگاریش ئێران دەست تێوەردانی له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بووه، بۆیه‌ ئه‌م كاردانه‌وه‌ی ئیستای حزبی دیموكرات وه‌كو موفاجه‌ئه‌یه‌ك بووه‌ بۆ ئێران چونكه‌ له‌و بڕوایه‌دا نه‌بووه‌ هه‌رگیز هه‌رێمی كوردستان بوار بداته‌ ئه‌و حزبانه‌ ده‌ست بكه‌نه‌وه‌ خه‌باتی چه‌كداری.”

قوربانی دەڵێت، هه‌رێمی کوردستان، باشتر وایە بڵێم پارتی و یه‌كیتی بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوو زۆر گوشاریان له‌سه‌ر حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات هەبووه‌ كه‌ په‌رچه‌كرداریان له‌به‌رامبه‌ر نه‌بێت له‌كاتێكدا ته‌نها ‌حزبی دیموكرات ‌نزیكه‌ی 269 كه‌سیان له‌ لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ئێرانه‌وه‌ لێ تیرۆركراوه‌ ڕەنگە ئه‌گه‌ر له‌شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆشدا بونایه‌ به‌و (25) ساڵه‌ دوو بۆ سێ هێنده‌یان لێ شه‌هید بكردایه‌.

سەبارەت بەهەنگاوەكەی حیزبی دیموكراتیش لەو بڕوایەدایە حزبی دیموكرات و هەرێمی كوردستانیش بەباشی خوێندنەوەی بۆ دۆخەكەیان كردبێت و گوتیشی: “هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بۆ ئیحراجكردنی هه‌رێمی كوردستانه‌، تاوه‌كو هه‌رێمی كوردستان گوشار بخاته‌ سه‌ر حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات تاوه‌كو بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ كه‌مپه‌كان ئه‌گینا ئێران لەم دۆخەدا جورئه‌تی ئه‌وه‌ ناكات سه‌نگه‌رێك دژی كورد بكاته‌وه‌و شان به‌شانی داعش بكه‌وێته‌ شه‌ڕی كورده‌وه‌”.

لphoto_2016-07-04_19-16-57

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت