ڕێوڕه‌سمی ڕوونوێنی له کتێبی کۆمه‌ڵه میلۆدییه‌کانی ئه‌رده‌وان کامکار، ڕۆژی هه‌ینی ۱۴‌ی گه‌ڵاڕێزان، کاتژمێر ۱۹ بۆ ۲۱‌ی ئێواره له فه‌هه‌نگسه‌رای نیاوه‌رانی تاران به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌م کتێبه‌ی ئه‌رده‌وان کامکار، میلۆدییه‌کانی ئه‌م موزیسیه‌نه ناوداره کورده‌یه که بۆ ئامێری سه‌نتوور دایڕشتووه و له‌م کتێبه‌دا ستایلی خۆیی تێدا ده‌ڵێته‌وه.
بڕیار وایه له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا هوشەنگ کامکار سه‌باره‌ت به‌م کتێبه قسه بکات و ڕا و بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر موسیقای کوردی و دەستگایی ئێران بخاته به‌رده‌ست.
ئه‌رده‌وان کامکار، به‌ناوبانگه که چه‌ندین ته‌کنیک و شێوازی نوێ و تایبه‌ت به خۆیی به ژه‌ندنی ئامێری سه‌نتوور زیاد کردووه و له ڕووی وانه وتنه‌وه کارێکی یه‌کجار باشی له ئێران‌دا کردووه. له ئێستادا ئه‌رده‌وان کامکار به هاوکاری ئه‌رده‌شیر کامکار سه‌رقاڵی نووسینی چه‌ند میلۆدییه‌کی تایبه‌ت به دوو ئامێری سه‌نتوور و که‌مانچه‌ن و گه‌ر کاری تۆمار کردنی ته‌واو بێت، به‌هاری ئه‌مساڵ بڵاوی ده‌که‌نه‌وه.
ئه‌رده‌وان کامکار سه‌باره‌ت به‌م کتێبه‌ی ده‌ڵێت: دوو ساڵی ته‌واو سه‌رقاڵی نووسینی ئه‌م کتێبه بووم و له‌م کتێبه‌دا به وردی ڕا و بۆچوونی خۆمم له سه‌ر ئامیری سه‌نتوور هاوردووه و هه‌وڵمداوه میلۆدییه‌کان به باشی بتوانن ده‌ربڕی نیگا و بۆچوونی من بن.
کتێبی میلۆدییه‌کانی ئه‌رده‌وان کامکار بریتییه له ۳۷ میلۆدی که تایبه‌ته به ژه‌ندنی ئامێری سه‌نتوور و به دیقه‌تێکی یه‌کجار زۆره‌وه له لایه‌ن ئه‌م هونه‌رمه‌نده کورده نووسراوه و بڵاڤگه‌ی “نار و نه‌ی” له تاران ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێبی کردووه